بەرپرسێكی جەهەپە سووکایەتی بە شێخ سەعیدی پیران دەکات
ئەم پۆستەی یڵماز کە سووکایەتی بە کەسایەتییەکی مێژوویی کورد دەکات، ناڕەزایەتی تووندی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئەم پۆستەی یڵماز کە سووکایەتی بە کەسایەتییەکی مێژوویی کورد دەکات، ناڕەزایەتی تووندی بەدوای خۆیدا هێناوە.
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی دوای دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا رایگەیاند، دیدارەکانیان ئەرێنی بوونە و لە ماوەیەکی کورتدا جارێکی دیکە سەردانی ئۆجەلان دەکەنەوە.
میدیای فەرمی تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریدا لە سنووری پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، بەرپرسێكی پەکەکە بە ناوی ئیسلام دوتکانلو لەگەڵ پاسەوانەکەی کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا بە یاوەریی شاندێک سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە
لە تورکیا و باکووری کوردستان، دوای تەواوبوونی سەردانی شاندی دەم پارتی ئیمراڵی بۆ لای پارتە سیاسییەکان، ئێستا چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی دووەمی ئەو شاندەیە بۆ ئیمراڵی
لایەنگرانی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە، لەبەردەم شارەوانیی بەشیکتاش گردبوونەوە و سەرکۆنەی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی دەکەن، کە بە پاساوی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی فەرمانی دەستگیرکردنی درا. گردبوونەوەکە تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام بوو
دوای یارییەکەی رۆژی یەکشەممەی ئامەدسپۆر و ئەنقەرەگوجو لە هەفتەی 19یەمی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، کە تێیدا ئامەدسپۆر لە یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە؛ ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زافەری تورکیا لە سۆشیاڵمیدیا پۆستێکی بڵاوکردەوە و رەخنەی تووندی لە ئامەدسپۆر گرت
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆن لە دژی یەکینەکانی پاراستنی کوردستان- یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان، دەڵێت: "یان کەسێکی دیکە هەنگاوەکە دەنێت یان ئێمە دەیکەین."
قایمقامییەتی شارۆچکەی مورادیەی سەر بە پارێزگای وان لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2024، تیمەکانی جەندرمە لەکاتی پشکینی رێگەوبان، لە خاڵی پشکینی گوندی ئونسەلی سێ کۆچبەری نایاساییان لە پاسێکی نەفەرهەڵگردا دەستبەسەرکردووە کە جلوبەرگی یاریدەدەری شۆفێریان پۆشیوە.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، رۆژانە 210 مێگاوات کارەبا بۆ سووریا دابین دەکەن. راشیگەیاند دەتوانن لە شەش مانگی داهاتوودا 500 مێگاوات کارەبا بۆ حەلەب دابین بکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 10ـی کانوونی دووەمی 2025، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای مێرسین هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و هەریەک لە هۆشیار سارییڵدز و نوورییە ئاسڵان هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئاکدەنیز، ئۆزگور چاغڵار، حیکمەت باکرهان و نەسلیهان ئۆرووچ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئاکدەنیزیان دەستبەسەرکردن.
نووسینگەی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە رایگەیاند، ئەو درۆ و لێدوانە چەواشەکاریانەی لە دژی ئۆجەلان دەدرێن، ئامانجیان تێکدانی هەوڵی چارەسەری و ئاشتییە.
لە شارۆچکەی کارتەپە سەر بە پارێزگای کۆجائەلیی تورکیا، مامۆستایەک بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر خوێندکارانی دەستبەسەرکرا، 9خێزان سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە.
داتای ساڵی رابردووی رووداوەکانی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکرانەوە، زیاتر لە 2700 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 390 هەزار کەسیش بریندار بوون.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند، "پار بە کەمترین بڕەمووچە کە 17 هەزار لیرە بوو و بە دڵی ئێمە نەبوو، 57 کیلۆ قیمەی گوێرەکە دەکڕدرا. بە کەمترین مووچەی نوێ، تەنیا 37 کیلۆ قیمەی گوێرەکە دەکڕدرێت. هەموو مووچەخۆران لانیکەم پێویستە ئەمە ببینن. پار دەتانتوانی 1700 سمیت بکڕن، ئەم ساڵ دەتوانن 1470 سمیت بکڕن".
بە فەرمانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، سەرۆکایەتیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەو وڵاتە دامەزرا.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان روویدا.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا کە لە 17 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، 65 کەس بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستبەسەر کران
جارێکی دیکە نرخی سووتەمەنی لە تورکیا و باکووری کوردستان گران کرا و نرخی یەک لیتر بەنزین یەک لیرە و 25 قروش زیاد کرا
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە دەڵێت، "تیرۆر کۆتایی دێت، برایەتی بەهێز دەبێت و میلـلەتی تورک ئاهێکی ئاسوودەیی هەڵدەمژێت."
بەپێی راگەیێندراوەکە؛ سەگێک کە هاووڵاتییەک بەناوی محەممەد ئاککوش خاوەنیەتی، گازی لە دوو کەس گرتووە کە تەمەنیان 10 و 52 ساڵە. سەگەکە لەلایەن کارمەندانی بەڕێوبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانی شارۆچکەکە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە. نەخۆشی هاری لە سەگەکەدا دەرکەوتووە و دوای ماوەیەک مردار بووە. بەو هۆیەوە گوندەکە بە "ناوچەی مەترسیی هاری" دەستنیشانکراوە و کەرەنتین کراوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە.
32 ملیۆن لیرە (نزیکەی 905 هەزار دۆلار) بۆ لێدانی ئەو بیرە تەرخانکراوە، ئامانجی لێدانی بیرەکەش ئەوەیە، کە ئایا یەدەگی نەوتی خاو لە ناوچەکەدا هەیە یان نا، ئەگەر هەبێت، بڕەکەی چەندە.
لە شارۆچکەی رێگەی ئاوریشم لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، دەیان کەس لە بەرەبەیانەوە لەبەردەم دامەزراوەی گۆشت و شیر، بۆ کڕینی گۆشت نۆرەیان گرتووە؛ دامەزراوەکە سەر بە کەرتی گشتییە، بەرهەمەکانی بە 50% کەمتر لە بازاڕ دەفرۆشێت
تەماتەی دێمیی خۆماڵی لە گوندی دیپهەسار، سەر بە شارۆچکەی خەلیلیەی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان بەرهەم دەهێندرێت. کشتوکاڵی شارۆچکەی خەلیلیەش دەستی بە لێکۆڵینەوە و کاری مەیدانی کردووە بۆ پاراستنی تۆوی ئەو جۆرە تەماتەیە
رێکخراوە پیشەییەکانی پزیشکی خێزانی لە تورکیا دەڵێن، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگاکان بێ ئەنجام بووە، بەو هۆیەوە لە رۆژانی 6-10ـی ئەم مانگە بە پاڵپشتی کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیا مان دەگرن و هەنگا و هەنگاو دەست لە کار هەڵدەگرن.
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان تەرمی کچێکی تەمەن 12 ساڵ لە نێو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە. دەرکەوت شوێنەواری گوللـە بەسەرییەوە هەبووە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی لاوان و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی دەم پارتی بە فەرمانی دادگە خرایە زیندانەوە.
شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەی پارێزگای مووش سێ مەتر بەفر کەڵەکە بووە
لە چیای گاباری سەر بە پارێزگای شرنەخ ـی باکووری کوردستان، دەست بە لێدانی یەکەمین بیرە نەوتی ساڵ کرا.
گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی نیشتەجێی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە. وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێ زیاتر لە 35 هەزار کەسئام گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لە ماوەی یەک ساڵدا دەست بەسەر 769 کیلۆ و 839 گرام مادەی هۆشبەر و 74 کیلۆگرام زێڕی قالبدا گیراوە. هەروەها 76 قاچاخچی بە بڕیاری دادگە خراونەتەوە زیندانەوە.
بریکاری سەرۆکی ئاکپارتی: گونجاوترین مانگەکان بۆ هەڵبژاردن مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمن
پەروین بوڵدان دوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان، رایگەیاند داوای دیدار لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و سەردانکردنەوەی ئیمراڵی دەکەن.
وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا دەڵێت، ئەو نەوتەی لە چیای گاباری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بەرهەم دێت، ساڵانە دوو ملیار دۆلار بە ئابووریی تورکیا دەبەخشێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی "کاڵکان-36"دا 52 قاچاخچی و 656 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکراون.
ئەمڕۆ هەینی دووەمین رۆژی دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵ لە ئامەد بەڕێوەدەچێت.
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە قوتابخانەکان کرایە پشوو.
رووداوەکە کاژێر 03:00ـی رۆژی پێنجشەممە، 26ـی کانوونی یەکەم لە شارۆچکە مدرگە روویداوە. چرکەساتی رووداوەکە لەلایەن کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە.
لە تورکیا پەرتووکی "رۆژنامەگەری راستەقینە و ئەخلاقی میدیایی" بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیالمیدیا هەواڵەکەی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە.
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دوو کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و کەسێکیش بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، داواکاریی دەم پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەسند کراوە و ئەمڕۆ یان سبەی شاندێکی ئەو پارتە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان دەچنە ئیمراڵی.
دوران کاڵکان، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە سەبارەت بە بوونی ئەندامانی پەكەكە لە ریزەكانی ھەسەدە رایگەیاند، ئەوان پەیوەندییەكی راستەوخۆیان لەگەڵ هەسەدە نییە، "لەسەر ئاستی تاكە كەسی ھەندێك كەس كاردەكەن، بەڵام ئەگەر لە نێویاندا كوردانێك ھەبن سووریایی نەبن و پەیوەندییان لەگەڵ پەكەكەدا ھەبێت و ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڕیاربدات لەو ناوچانەدا دەربچن، ئەوان لەوێ دەردەچن".
فراکسیۆنی ئاکپارتی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوایین کۆبوونەوەی خۆی لە پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکیس کرد و هەڕەشەی لە هێزە کوردستانییەکانی رۆژئاوا کرد.
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا دەڵێت، پلانێک بۆ رێککەوتنی دەسەڵاتی دەریایی لەگەڵ سووریادا هەیە.
یەکێك لە کەسە ناڕازییەکان دەڵێت، "چۆن ژنێک دوو هاوژینی هەبێت؟ ئەمانە دژی داب و نەریتی ئێمەن".
لە پارێزگای باڵکئەسیری رۆژئاوای تورکیا لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی تەقینەوەیەکی گەورە روویدا و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە پارێزگای چەولیگ ـی باکووری کوردستان، بەهۆی بەفربارین و سەهۆڵبەندابەوە پاسێک وەرگەڕا، بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 16ـی دیکە بریندار بوون.
ئەمین ئاری، سەرۆکی کۆمەڵەی بازاڕەکانی گەڕەک دەڵێت: "بەداخەوە ئابووری نەماوە. پێشتر یەک کەس کاری دەکرد دەیتوانی 20 کەس بەخێوبکات، بەڵام ئێستا 20 کەس کار دەکەن و ناتوانن کەس بەخێوبکەن. کاسبکاران و خەڵک قوربانین. خەڵک هێزی کڕینی نەماوە".
لە پارێزگای موغڵای تورکیا هێلیکۆپتەرێک خۆی کێشا بە نەخۆشخانەیەک دا، بەو هۆیەوە دوو فڕۆکەوان و پزیشکێک و کارمەندێكی تەندروستی گیانیان لەدەست دا.
یاشار گولەر گوتیشی: "پێموایە لە عەین عەرەب و سیرین چەکەکانیان دابنێن، چەکە قورسەکانیش رادەستی ئیدارەی نوێی بکەنەوە و بڕۆن."
دوای کۆبوونەوەکە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نێوەڕۆکی سەردانەکە ئاشکرا دەکەن.
بە بڕیاری ژووری تاوانەکانی سێیەمی دادگەی تێهەڵچوونەوەی تورکیا، سزای شەش ئەندامی چەکداری داعش هەڵوشێندرایەوە، کە هەریەکیان بە 46 ساڵ زیندانیکردن سزا درابوون.
شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە 10 پارێزگا بەفر ببارێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێز لە مافەکانی کورد لە سووریا دەگرێت و دەڵێت، دەیانەوێت کوردانی سووریا لە پەکەکە جیا بکەنەوە و پشتیوانی لەوە دەکەن کە "نوێنەرانی شەرعیی کوردی سووریا لە دیمەشق مافی کورد بپارێزن".
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە سووریا ئامانجی سەرەکییان لەناوبردنی "پەکەکە/یەپەگە"یە و دەڵێت، ئەمەیان بە ئاشکرا و بە روونی بە ئەمریکییەکان گوتووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەماوەی پێنج رۆژدا زیاتر لە حەوت هەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ بە رووداوی گوت، "گرنگترین پێویستیمان لە پلەی یەکەمدا ئاشتییە، جوگرافیایەکی دوور لە شەڕ. دیبلۆماسییەکی بەهێز و شارێک کە تێیدا یاسا و مافی هەرکەسێک پارێزراو بێت".
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا کۆبوونەوە، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیان دۆخی سووریا و ناوچەکە بوو.
لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەی سەرەکی نێوان ناوەندی شاری وان و شارۆچکەی میکس داخراوە و ئەمڕۆش لە قوتابخانەکان کرایە پشوو.
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی دەڵێت، تورکیا لە سیاسەتی دەرەوەیدا بەردەوامە لە دووژمنایەتی بەرامبەر کورد.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێ، "لەنێو سەرکردەکانی جیهان تەنیا دوو کەس ماون، من و ڤلادیمێر پوتین. هەموو ئەوانی دیکە لەنێوچوون."
بەشێکی رۆژنامەکانی تورکیا، لە مانشێتەکانیان تیشکیان خستووەتە سەر رووداوەکانی سووریا و یەکێکیان ئاماژەی بە قسەی سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزیسیۆن کردووە و نووسیویەتی "شام بڕوخێ، کوردستان دادەمەزرێت." بەشێکیشیان نووسیویانە ئەو دۆخە لە بەرژەوەندیی کوردە لە سووریا.
وەزیری پەروەردەی تورکیا رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ ژمارەی ئەو قوتابییانەی وانەی کوردییان هەڵبژاردووە زیادی کردووە، 10 مامۆستاشیان وەک مامۆستای زمانی کوردی دامەزراندووە.
لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان 12 کەس ئازاد کران کە بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستبەسەر کرابوون.
دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە ماوەی نزیکەی مانگی رابردوودا زنجیرەیەک هەنگاو و پێشنیازی ئەرێنیی بۆ دەم پارتی خستووەتەڕوو، دوایین پێشنیازیش سەردانی شاندی دەم پارتییە بۆ ئیمراڵی. دەم پارتی بە فەرمی داوای لە وەزارەتی داد کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دیدار بکات.
لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی جۆلەمێرگ دەڵێت، لە گوندە سنوورییەکان، گوشار و زۆرداریی هێزە ئەمنییەکان لەسەر هاونیشتمانیان و پێشێلکارییەکانیان زیادیکردووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی "کالکان-32" لە سەرتاسەری تورکیا 55 قاچاخچی و هەزار و 626 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکراون.
موراد قەرەیلان، فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل دەڵێ، بە قەدەخەکردنی سەردانی خێزان و پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ زیندانی ئیمراڵی و دانانی قەییوم لەسەر شارەوانییەکان هیچ ئەنجامێک بەدەست نایەت و دەبێت کۆتایی بە تاکتیکی گوشارخستنە سەر سەرۆکایەتیمان بهێندرێت.
بکوژانی ئەو حاخامە ئیسرائیلییەی هەفتەی رابردوو لە شاری دووبەی کوژرا، لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکران.
لە پارێزگای بەدلیسـی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویدا.
لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان 20 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەر کران؛ هاوکات لە پارێزگای ئیزمیری تورکیاش بە هەمان تۆمەت 10 کەس دەستبەسەر کران
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، چالاکییە سەربازییەکانیان لە باشووری کوردستان بەردەوامن و "قوفڵی زاپ"یش داخراوە
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە کۆی 54 کەس کە بە تۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستبەسەر کران، بە بڕیاری دادگە 20یان خرانە زیندانەوە
سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی پەیاس، سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا دەستبەسەر کرا
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە دەڵێ، چاوەڕێ دەکەن پەیوەندی رووبەڕوو لە نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان ریبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمراڵی و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی بەبێ دواکەوتن بەڕێوەبچێت.
لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا 169 ژن دەستبەسەرکران.
لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەی سەرەکیی چەند شارۆچکەیەک و 35 گوند داخران.
بولەنت تەکبییکۆغڵو، پارێزگاری دێرسمی باکووری کوردستان، دوای ئەوەی وەک قەییوم لە شوێنی هاوسەرۆکیی شارەوانی دێرسم دەستبەکاربوو، هەژماری سۆشیالمیدیای شارەوانیی شارەکەی گۆڕی.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دوێنێ شەشەمین قەییوم بۆ شارەوانییەکی باکووری کوردستان دانرا. ئەمە تەنیا دوای 8 مانگ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەمساڵی تورکیا دێت.
دوای دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارۆچکەی پلوور لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، خۆپێشاندان و گردبوونەوە لەو پارێزگایە و خارپێت قەدەخە کرا
لە شارۆچکەی ئالانیای سەر بە پارێزگای ئانتاڵیای تورکیا، کێبڵی کارەبای کێڵگەیەکی مۆز بەسەر دوو کرێکاری سووریایی کێڵگەکە کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا. لەسەر ئەو رووداوە دوو کەس دەستگیرکران.
لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.
جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئامەد رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دەگرێت و پێیوایە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، هاوشیوەی هەرێمی کوردستان بەربژێرە بۆ ئەوەی نزیکترین هاوبەشی تورکیا بێت.
بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2024 دەستکاریی رێژەی سوودی بانکی نەکرد و لە 50٪ بە جێگیری هێشتیەوە.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە دەڵێ، چوار پێوەر (مەرج)یان هەیە بۆ پرۆسەی چارەسەری و پێویستە رێککەوتنی نیشتمانی لەسەر ئەو بابەتە هەبێت.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، پێویستە حکومەتی سووریاش هاوشێوەی حکومەتی وڵاتەکەی شەڕی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بکات.
رۆژی دووشەممە 18-11-2024 یەکەم دانیشتنی دۆسیەی "چەتەی یەنیدۆغان"بەڕێوەچوو کە تۆمەتبارن بە هێشتنەوەی کۆرپە تازە لەدایکبووەکان لە بەشی چاودێریی چڕ و بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانیان.
یاشار یڵدرم، یاریدەدەری دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەڵێت، تورکیایەکی "بێ تیرۆر" و بێ کێشەیان دەوێت و داوا لە پەکەکە دەکات، چەک دابنێن و خۆیان رادەست بکەن.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، باوکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا و هاوژینی پیاوەکەش برینداربوو.
دوای هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکانی لە پارێزگەکانی مووش، ئاگری، ئەرزەڕۆم و ئیدر ـی باکووری کوردستان و ئایدین ـی تورکیا، کۆنسێرتی خانمە هونەرمەندی کورد، خەجێ لە پارێزگای قەرس ـیش هەڵوەشێندرایەوە.
کەمێک لەمەوبەر، بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستانی هەژاند. سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد)، گوڕەکەی بە 4.9 پلەی رێختەر راگەیاندووە.
لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا دوای دەرمانڕێژکردنی باڵەخانەیەک، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ بەهۆی ژەهراویبوونەوە گیانی لەدەست دا.
لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.
پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی 10 رۆژ بارانبارین لە سەرتاسەری تورکیا بەردەوام بێت و لە حەوت پارێزگای باکووری کوردستانیش بەفر ببارێت.
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی بانگەوازەکەی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت، هیچ شتێکیان نییە پێی شەرمەزار بن و "برا کوردەکان"یان لە ئامێز دەگرن
کۆچبەرێک بۆئەوەی دیپۆرتی وڵاتەکەی نەکرێتەوە، تاوان لەدوای تاوان دەکات، دوایینیان ئەوە بووە کە بە ئەنقەست بە ئۆتۆمبێل لە پیرەژنێک و سەگەکەی دەدات و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس دەکات
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا کە لە 41 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کراون، 257 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەر کراون
نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، رۆژی هەینی، هەشتی تشرینی دووەمی 2024، بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی دانانی قەیووم لەسەر شارەوانییەکانیان لە پارێزگاکانی ئامەد، وان و، لە شارۆچکەکانی بازید سەر بە پارێزگای ئاگری، شارۆچکەی گەڤەر سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ و شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخ گردبوونەوە دەکەن.
دادگەی هەشتی تاوانە قورسەکانی ئامەد بڕیاریداوە، بێجگە لەو چوار کەسەی کە ئێستا لە زیندانن، 22 کەسی دیکە کە پێشتر لەو دۆسیەیەدا گوتەیان لێوەرگیرابوو بە زۆر بهێنرێنە دادگە. لەنێو ئەو 22 کەسەدا، عارف گوران، باوکی نارین وەک سکاڵاکار و کەسێكی دیکەش کە بەهۆی رووداوەکەوە زیانی پێگەیشتووە لە دادگە ئامادە دەبن.
لەو تۆمەتنامەیەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئامەد ئامادەکراوە، داوای سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ سالم گوران مامی نارین، یوکسەل ـی دایکی، ئەنەس ـی برای و نەوزاد بەختیار ـی دراوسێیان دەکرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات بەهۆی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی ئەمریکا
سەرۆکی مەهەپە دەڵێ، لە تورکیا کێشەی کورد نییە و "گوتەی کێشەی کورد، یاریی ئیمپریالیستەکانە."
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ گەورەشارەوانیی مێردینی باکووری کوردستان دانرا. ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین کە سێیەمین جارە قەیووم لە شوێنی دادەنرێت گوتی، "شارەوانیی ئێمە داگیر کراوە."
محەممەد قەرەیڵان، هاوسەرۆکی شارەوانیی خەلفەتی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، دوای دانانی قەیووم دەستبەسەر کرا
دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە قەیووم بۆ شارەوانیی شاری ئێلیهـی باکووری کوردستان دانرا، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و بەشێک لە هاونیشتمانییان لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی روویدا
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ گەورە شارەوانیی مێردین، شارەوانیی ئێلیهـ و شارەوانیی خەلەفەتی لە رووهای باکووری کوردستان دانران
شارەوانیی شارۆچکەکانی گەڤەر سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ و جزیر سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، کە سەر بە دەم پارتین، زمانی کوردییان بۆ بەشێك لە تابلۆکانی نێو شارۆچکەکانیان زیاد کرد.
رۆژی پێنجشەممە، 31ـی تشرینی یەکەم بارۆی 38 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، رایانگەیاند، دانانی قەیووم "گورزدانە لە دیموکراسی" بۆیە داوایان کرد کۆتایی بە دانانی قەیووم بهێندرێت.
عیزەت ئولڤی یۆنتەر لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان گوتی: "کورد گیانمانن بەشێکن لە ئێمە. برا کوردەکانمان هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ تیرۆر نییە. بۆ ئێمە دیاربەکر چییە، یۆزگاتیش ئەوەیە. ریزە چییە شرنەخیش ئەوەیە، مێرسین چییە ریزەش ئەوەیە، ئەنقەرەش ئەوەیە. هەموویان لە دڵماندان، هەموویان لە باوەشماندان. هەموویان بۆ ئێمە یەکن و یەکسانن."
لە پێشنیازەکەدا هاتبوو، "لە پەرلەمانی تورکیا کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگە دەکات، لەم جوگرافیایەدا هیچ جێگایەک بۆ زمانی دایکی گەلانی دیکە دانەنراوە. هەر بۆیە زۆر جار بەتایبەت لە گفتوگۆکانی کورسیی پەرلەمان و کاروباری یاسادانان کێشە دروست دەبێت و جگە لە زمانی تورکی زمانە دێرینەکانی ئەم خاکە پشتگوێ دەخرێن."
بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین تەرمی ئەو سێ کەسە گوێزراوەتەوە بۆ دادپزیشکی ئێلیهـ و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان خۆپێشاندان و گردبوونەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەخە کرا.
لە پارێزگای شرنەخ ـی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیا وەگەڕا، بەو هۆیەوە 10 سەرباز بریندار بوون.
پڕۆفیسۆر د. ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی پەکەکە خرایە زیندانەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا جەخت لە بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی دوورمەودای وڵاتەکەی دەکاتەوە و دەڵێت، گومەزی پۆڵایینیان دەبێت
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستان 23 گەریلا گیانیان لەدەستداوە
ئەردۆغان بەبێ ئەوەی ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بێنێت، پاڵپشتی لە بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کرد کە سێشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان داوای کرد، ئۆجەلان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا کە لە 16 پارێزگای تورکیا و 15 پارێزگای باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، 176 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دەستبەسەر کران
وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە باشووری کوردستان 34 ئامانجیان پێکاوە.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیستەنبووڵ 35 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دەستبەسەرکران.
لە شاری ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان 97ـەمین کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی لاوەکی تورکیا-ئێران بەڕێوەچوو.
لە ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بینای بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، دواتر هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.
سەرۆککۆماری تورکیا هێرشەکەی دوێنێی ئەنقەرە بە "هێرشێكی نەفسنزمانە"ـی ناوبرد و رایگەیاند، ئیرادە و پێداگری تورکیای بۆ نەهێشتنی تیرۆر تۆکمەتر کردووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ناسنامەی یەکێك لەو هێرشکارەکانی هێرشەکەی دوێنێی ئەنقەرەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "پیاوە کوژراوەکە، ئەندامی پەکەکەیە."
دەم پارتی داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت، خەڵکی مەدەنی دەکرێنە ئامانج و رێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکرێن.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان، 32 پێگەی پەکەکە و یەپەگە تێکشکێندراون. میدیای خۆسەری رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل لێدوانەکانی سەرۆکی مەهەپە بە پلانێکی مەترسیدار وەسف دەکات و دەڵێت، "تاوەکو دیدارێکی راستەوخۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە نەبێت، گوتاری یەکلایەنە هیچ بەهایەکی نییە."
پەرلەمانتارێکی مێردینی ئاکپارتی دەڵێت، بۆئەوەی پرۆسەیەکی نوێی چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیادا هەبێت و ئەنجامیشی هەبێت، پێویستە دەم پارتی و لایەنەکانی دیکە زوو بڕیارێک بدەن
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) سەردانەکەی بۆ باکووری کوردستان دەستپێکرد و درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتە ئامەد
فەتحوڵڵا گولەن لە 21ـی ئاداری 1999 بە پاساوی هەبوونی کێشەی تەندروستی، چووە ئەمریکا و هەر لەوێ مایەوە.
لە شاری مەڵەتیی باکووری کوردستان هەشتەمین دانیشتنی دادگە لەبارەی دۆسیەی هێرشکردنە سەر خێزانی شەنیاشار بەڕێوەچوو. لەو دۆسیەیەدا کە لە هەردوولا 30 کەس دادگایی دەکرێن و چوار کەسیان لە زیندانن، دادگەی مەڵەتی بڕیاری دا سەرجەم تۆمەتبارانی دۆسیەی هێرشکردنە سەر بنەماڵەی شنیاشار ئازاد بکرێن
وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئێران، ئازەربایجان و ئەرمینیا سەردانی تورکیا دەکەن و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبنەوە
پارێزگای کیلیس ـی باکووری کوردستان رەتیدەکاتەوە لە دیوی سووریاوە بە مووشەک هێرش کرابێتە سەر کیلیس و هێزە چەکدارەکانی تورکیاش وەڵامیان دابێتەوە.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی داوا لە سەرۆکی مەهەپە دەکات، دەروازەکانی ئیمرالی بکەنەوە، بۆئەوەی گوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بگرن
فێستیڤاڵێکی خنجیلانە لە شارۆچکەی رێگەی ئاوریشم لە پارێزگای وان ـی باکووری کوردستان سازکرا، هەنگەوانانی شارۆچکەکە بەرگی هەنگەوانییان پۆشی و بەدەم زووڕناوە هەڵپەرکێیان کرد.
سێ ئەندام و بەرپرسێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان دەستبەسەر کران. یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکان سەعید دیلەک، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی دەم پارتی شارۆچکەکەی کۆلیکە
لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی مین پاسێکدا 17 کەس بریندار بوون، تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە
لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوە و پێشخستنی زمانی کوردی لقی سەمسوور 'کوردی-دەر'، بە تۆمەتی ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستبەسەر کرا
لە دوای پارێزگاکانی ئامەد، ئێلیهـ، وان، مێردین، بەدلیس، جۆلەمێرگ، لە مووش و شرنەخی باکووری کوردستانیش خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا.
لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان هەریەک لە مستەفا توچ، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی لە شارۆچکەی مەزماخۆر، محەممەد ئۆزکان هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان-دەبەپەی شاری دیلۆک و موسلم دەنیزهان هاوسەرۆکی دەبەپەی شارۆچکەی مەزماخۆر دەستبەسەرکران.
ناهید ئەرەن، سەرۆکی بارۆی ئامەد ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی تشرینی یەکەم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە شاری ئامەد، راپۆرتەکەی بەناونیشانی "پێداویستی یاسایی و راسپاردە بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی پرسی کورد لە تورکیا" بۆ رای گشتی راگەیاند.
پێنج سیاسەتڤانی ژن لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان دەستبەسەرکران کە سەعدییە ئاکتن، هاوسەرۆکی شارەوانیی مسرجی سەر بە دەم پارتی لەنێویاندایە
پارێزگای ئامەد گردبوونەوەی جەماوەریی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئامەد قەدەخە کرد, کە بڕیارە رۆژی 13ی تشرینی یەکەم بکرێت و تێیدا داوای لابردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەن
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە دەڵێت، هیچ شتێک لە سیاسەتدا نییە کە نەتوانن چارەسەری بکەن و هاوئاهەنگی لە پەرلەمان لە شەقامەکاندا رەنگ دەداتەوە
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە ئیستەنبووڵ، پێنج کەس بە تۆمەتی ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستبەسەر کران
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگدا 4040 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستگیر کراون و سەرجەمیشیان دیپۆرت دەکرێنەوە
بەپێی یاسای سەربازی، چوونی خەڵک بۆ 10 ناوچەی سنووریی شارۆچکەی ئەلباک سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ قەدەخە کرا
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، بڕیاریداوە رۆژی یەکشەممە 13ـی تشرینی یەکەم لە شاری ئامەد بە دروشمی "ئازادی" گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رێکبخات.
بەگوێرەی دوایین راپرسی، کە لەلایەن کۆمپانیای ئۆرک لە تورکیا کراوە، ئەگەر لەم هەفتەیەدا هەڵبژاردن بکرێت، ئەوا رێژەی دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی 30.9٪ و رێژەی دەنگەکانی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە 30.3٪ ـە، واتا جیاوازی نێوان دەنگەکانی ئەم دوو پارتە بۆ 0.6 خاڵ کەمیکردووە.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆتاییهات. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە سووریا و عێراق کراوەتەوە.
رۆژی چوارشەممە دووی تشرینی یەکەم لە شاری ئیستەنبووڵ، کادرێکی هەرێمی یەکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) هێرشی کردە سەر راوین ستێرک، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کە بەدواداچوونی بۆ هەواڵێک دەکرد.
لە شارۆچکەی شاخ-ی سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستاندا وەرزی تەکاندنی بەرهەمی گوێز دەستیپێکردووە.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا، کە لە پارێزگاکانی شرنەخ و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، شەش کەس دەستبەسەر کران
لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ماوەی سێ ساڵدا بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە 79 هەزار و 485 کۆمپانیا داخراون، هەزار و 260 کۆمپانیاش مایەپووچبوونیان راگەیاندووە
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە، هەناردەی تورکیا لە مانگی ئابدا بەراورد بە هەمان مانگی پارساڵ 2.3٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 22 ملیار و 48 ملیۆن دۆلار. هەروەها هاوردە 10.7٪ کەمیکردووە و گەیشتووەتە 27 ملیار و 40 ملیۆن دۆلار.
رۆژی پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوول لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان سێ ژنی خەڵکی تورکمانستان، کیرگیزستان و ئۆزبەکستان و پێنج هاووڵاتیی ئەفغانستان دەستبەسەرکران، هەروەها هاووڵاتییەکی تەمەن 38 ساڵ بەناوی (ک. هـ. ک.) بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکرا.
ئەو دەریاچەیە کە بە دەریاچەی ماسی ناسراوە، لە رووی بەرزیی لەسەر ئاستی رووی دەریا، گەورەترین گۆلی سرووشتییە لەسەر ئاستی تورکیا و باکووری کوردستان. تێکڕای قووڵییەکەی 70 مەتر دەبێت، لە هەندێک شوێن دەگاتە 100 مەتر.
فەرماندەیی جەندرمەی ئەرزەڕۆم رۆژی پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوول رایگەیاند، لە ناوەندی شاری ئەرزەڕۆم و چەند شارۆچکەیەکی ئەو پارێزگایە لێکۆڵینەوەیان لە دژی ژمارەیەک کەس دەستپێکردووە کە گومانیان لەسەرە لە رۆژانی 6-8 ـی تشرینی یەکەمی 2014دا بەشدارییان لە چالاکییەکانی رووداوەکانی کۆبانێ کردبێت و لە سۆشیاڵ میدیادا بانگەشەیان بۆ "پەکەکە/کەجەکە-یەپەگە/پەیەدە" دەکەن.
عەلی یەرلیکایا، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 26ی ئەیلوول لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، لە تورکیا چوار ملیۆن و 384 هەزار و 591 کۆچبەر هەن، لەو ژمارەیە سێ ملیۆن و 92 هەزار و 536 کەسیان خەڵکی سووریان.
لە پارێزگای مێرسینی تورکیا تەرمی کۆرپەیەک لەنێو زبڵدانێکدا دۆزرایەوە. دایک و داپیر و باپیری کۆرپەکە دەستبەسەرکران و رەوانەی دادگە کران. دواتر دایک و داپیری بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە و باپیری ئازاد کرا.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە 6 پارێزگای باکووری کوردستان و 21 پارێزگای تورکیادا هەزار و 29 کۆچبەری نایاسایی و 84 قاچاخچیان دەستبەسەرکرد
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا بۆ سەر دوو کۆمەڵە و ناوەندی تایبەت بە کولتوور و زمانی کوردی لە پارێزگاکانی ئامەد، ئیستەنبووڵ و ئیزمیر 25 کەس دەستبەسەرکران. بارۆی ئامەد لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەتاوانبارکردنی ئەو چالاکییانەی بۆ پەرەپێدانی مافەکانی پەیوەندیدار بە زمان ئەنجام دەدرێن لە رێگەی دادوەرییەوە قبووڵ ناکەین."
چوونی خەڵک بۆ چەندین ناوچەی سنووری شارۆچکەی شاخ لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکە بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.
وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا دەڵێت، لە هەشت مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 40 ملیۆن و 295 هەزار و 979 گەشتیار سەردانی باکووری کوردستان و تورکیایان کردووە
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و چوار پارێزگای تورکیا بارانی بەخوڕ ببارێت.
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لە لێکۆڵینەوەکانی کوشتنی نارین گوران، دوێنێ گرتەیەکی نوێی کامێرا دەستکەوتووە. ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەلایەن پەیمانگای توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی تورکیاوە پشکنینی بۆ دەکرێت
پاسێک لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 20 کەس بریندار بوون
تەرمی عەنتەر عەنتەر لەنێو گەرماو دۆزراوەتەوە و بۆ پشکنین رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاریی مێردین کراوە.
فیدان ئاماژەی بەوەدا، تورکیا ئامادەیە لەگەڵ ئەسەد کۆببێتەوە و پشتگیری لە چارەسەریی سیاسی دەکەن لەو وڵاتە. رەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا گرت بەوە پاڵپشتی لە یەپەگە دەکات کە بە گوتەی فیدان رووبەرێكی فراوانی خاکی سووریای داگیرکردووە.
راپرسییەکە لەلایەن کۆمپانیای یۆنئەیلەم بۆ راپرسی لە رۆژانی 13-16ـی ئەیلوول لە 210 ناوچە بەبەشداری دوو هەزار و 500 کەس کراوە.
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی دەڵێت، هیچ کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی دەستووری نوێ نەکردووە و رەتیکردەوە هیچ پێشنیازێکیان لەبارەی دەستوورەوە بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دابێت.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بانکی ناوەندیی تورکیا سوودی بانکی رادەگەیێنێت؛ پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن کە رێژەی سوودی بانکی بە جێگیری بمێنێتەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ، حکومەتی تورکیا دەیەوێت لە پرۆسەیەکدا کە هەڵپەڕکێی کوردی قەدەخە دەکرێت، دەستوورێکی نوێ دابڕێژێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە 44 پارێزگا بەڕێوەچوو، 293 کەس دەستبەسەر کران
دوو بوومەلەرزە لە پارێزگاکانی مەڵەتی و سەمسووری باکووری کوردستان بە گوڕی 4 و 4.4 پلە بە پێوەری رێختەر روویاندا
فرۆشی خانوو و شوقە لە تورکیا و باکووری کوردستان لە مانگی ئابدا بە رێژەی 9.9% زیادیکردووە، بەڵام فرۆش بە بیانییەکان لەو مانگەدا بە رێژەی 26.2% کەمیکردووە
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە، لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان بەشداریی لە زەماوەندێکی خێزانیدا کرد
لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان، دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا لەسەر کرێنێک کەوتنە خوارەوە، یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش بریندار بوو.
بەگوێرەی میدیا خۆجێییەکان، لە گوندی تەپەکۆناک قوتابییان دەستیان بە ساڵی نوێی خوێندن نەکردووە، چونکە مامۆستا بۆ ئەو گوندە دانەنراون.
لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ قەدەخەی چوونی خەڵک بۆ چەندین ناوچە درێژکرایەوە. قەدەخەکردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.
لە شارۆچکەی هێنێ سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، 15 رۆژ مۆڵەت دراوەتە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، تاوەکو ئەو خانووانە چۆڵ بکەن کە پێشتر بۆیان دروستکراوە و تێیدا دەژین. ئەوان دەڵێن، هەڕەشەی بڕینی کارەبا و ئاویان لێکراوە
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بوومەلەرزەکە لە کاژێر 09:48 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13 ئەیلوول لە شارۆچکەی رەفاهییە روویداوە.
عەبدولمەلیک ئۆکیای تەمەن 71 ساڵ، پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتی پارتەکانی هەپ، دەپ، هادەپ و هەدەپە بوو لە ئەرزەڕۆم، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆست لە سۆشیاڵ میدیا دەستگیرکرابوو و لە زیندانی جۆری H لە ئەرزەڕۆم بەندکرابوو. بڕیار بوو ئۆکیای رۆژی دووی ئەیلوولی ئەم ساڵ ئازاد بکرێت، بەڵام ئازاد نەکرا، چونکە دەستەی چاودێری زیندانەکان کۆنەبووەوە.
ئاژانسەکە بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستیکەوتوون بڵاوی کردووەتەوە، میت شوێنی ئازاد ئاکنجی ئەندامی پەکەکە/کەجەکەی دیاریکردووە، کە بە "تاوانی تیرۆر" لە لیستی سووری داواکراوانی تورکیا بووە.
ژمارەی ئەو کەسانەی تائێستا لەو دۆسیەیەدا زیندانیکراون گەیشتە 10 کەس. هەروەها 10 تۆمەتبار ئازاد کران. عارف گوران، باوکی نارین لەنێو ئەو کەسانەدا بوو کە ئازادکران.
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لە زەماوەندێکدا 5 کیلۆ زێڕ و زیاتر لە 151 هەزار دۆلار بەخشرایە بووک و زاوا
ئەحمەد دەمیر، خاوەنی کارگەی فستقە و دەڵێت: "لەبەرئەوەی فستقی ئەم ساڵ زۆرە، کارمان زۆرە. دەتوانین بڵێین ئێمە بۆ ماوەی سێ هەفتە و زیاتر لە سێ هەفتە کارێکی یەکجار زۆر دەکەین".
سەربازێكی سوپای تورکیا دوای برینداربوونی لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
بە گوتەی ئەو بەرپرسە تورکییە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تۆمەتباری کوشتنی ئەو کەسەی لە رووداوە دڵتەزێنەکەی ئیستەنبووڵ گیانیلەدەستداوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئێلیهی باکووری کوردستانە؛ "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە قسەکردن بە زمانی کوردییەوە نەبووە، بەڵکو لە ئەنجامی گفتوگۆی جیاوازەوە بووە. ئەوانەی تاوانبارن بێگومان لە پرۆسەی دادوەریدا یەکلایی دەکرێنەوە و سزا دەدرێن".
عەلی یەرلیکایا، ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئەیلوول لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بە سەرپەرشتی هەواڵگری فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەشی تیرۆر، لە ئەنجامی کارە هەواڵگرییەکانی فەرماندەیی جەندرمەی شرنەخ و بە بەشداریی هێزی تایبەتی جەندرمە و گوندپارێزان، ئۆپەراسیۆنی زەوینی "گورز-12" لە چیای جودی ئەنجامدرا.
ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی نادروست کە سەر بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایە، رەتیدەکاتەوە هاونیشتمانییەکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەهۆی قسەکردن بە زمانی کوردی کوژرابێت و دەڵێت، ئامانج لەو بانگەشانە، هاندانی خەڵکە بۆ رق و دوژمنایەتی.
پارێزگای ئامەد رایگەیاندووە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دەستەبەرکردنی سەلامەتی گشتی، رێگری لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی دیکە، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون و داوای لە خەڵک کردووە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان پابەندی بڕیارەکە بن و سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن.
لە سنووری شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان هێرش کرایە سەر کارمەندانی دەروازەی گومرگی خابوور؛ لە هێرشەکەدا 3 ئەفسەر بریندار بوون و 5 کەسیش دەستبەسەر کران
لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان، پیاوێک دوای ئەوەی هاوژینەکەی خۆی کوشت، بە هەمان دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە سنووری شارۆچکەی نووسێبین سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ هەشت گوندی قەدپاڵی چیای باگۆک قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە
لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی بۆدرووم، سەر بە پارێزگای موغڵای تورکیا لە دەریای ئیجە، لە نێو دوو بەلەمی جیادا 84 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران، کە دەیانویست بچنە ئەورووپا.
رۆژی پێنجشەممە، 29ـی ئاب، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی سوێندخواردنەکەی خانمە پارێزەر بەرماڵ یڵدەنیز بە زمانی کوردی، رایگەیاند، "خۆڕانەگری بەرامبەر بە زمانی کوردی قبووڵ ناکەین".
بڕیارەکە لە یەکی ئەیلوولەوە کاری پێدەکرێت
لە پارێزگای نەوشەهیری تورکیا هێرشکرایە سەر لایەنگرانی ئامەدسپۆر و 3 کەس برینداربوون. ئامەدسپۆر سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات و داوای سزادانی هێرشکارەکان دەکات.
لە شارۆچکەی بێرەجوک سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە سێ کەسدا کە دەیانویست تایەی ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن و لە ئەنجامدا هەر سێ کەسەکە گیانیان لەدەست دا.
لە 17 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان لە ماوەی پێنج رۆژدا 65 کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتی داعش" دەستبەسەرکراون.
لە شارۆچکەی ئەلبستان سەر بە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ کوژرا.
رەهشان یازار دەڵێ: "پێویستە ئەوە بزانرێت کە لەبەر ئەوەی ناتوانم وەکو هاوسەرۆکی شارەوانی وەک پێویست ئەرکی خۆم جێبەجێ بکەم، ناچارم بەجێیبهێڵم، بەڵام رێگە من هەمیشە هەمان رێگەی حیزبەکەمە."
لە شارۆچکەی حەڕڕان سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، دوو برا کە خەڵکی سووریان، لەنێو کەناڵێکی ئاودا بێسەروشوێن بوون.
بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکان ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد. لە بازاڕی ئازادی ئیستەنبووڵ یەک دۆلاری ئەمریکی بە 33.82 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بانکی ناوەندیی تورکیا رۆژی سێشەممە سوودی بانکی رادەگەیێنێت؛ پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن کە رێژەی سوودی بانکی بە جێگیری بمێنێتەوە.
لە شاری ئیستەنبووڵ تەقە لە هاووڵاتییەکی فەلەستینی کرا و کوژرا، شۆفیر و پاسەوانەکەیشی برینداربوون
وەزیری تەندروستیی تورکیا رەتیدەکاتەوە هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتەکەیدا تۆمارکرابێت و دەڵێ، ئەوانەی ڤاکسینی سورێژەیان وەرگرتووە، 85٪ لەم نەخۆشییە پارێزراو دەبن.
ئاگری دارستان لە چەند پارێزگایەکی تورکیا بەردەوامە و وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە دەڵێت، 4159 هاووڵاتییان بۆ شوێنە سەلامەتەکان گواستووەتەوە.
ئاگر لە دارستانەکانی شارۆچكەی کارشیاکا سەر بە پارێزگای ئیزمیری تورکیا کەوتووەتەوە و لە ئاواییەکان نزیک بووەتەوە، بەو هۆیەوە تائێستا دوو گوند چۆڵ کراون. سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی بایراکڵیش داوا لە هاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچەی دۆغانچای دەکات بە زووترین کات ماڵەکانیان چۆڵ بکەن
بەپێی داتاکانی دەستەی کوالیتیی خوێندنی باڵای تورکیا، لە ماوەی سێ ساڵدا لە سەرتاسەری تورکیا 878 هەزار و 909 خوێندکار وازیان لە خوێندنی زانکۆ هیناوە. خراپیی دۆخی ئابووری و نادڵنیایی لە ئاییندە هۆکاری سەرەکیی ئەم وازهێنانانە بووە
لە پارێزگای حەمای سووریا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر روویدا. بوومەلەرزەکە پارێزگاکانی هاتای و عوسمانییەی تورکیا و کیلیس و دیلۆکی باکووری کوردستانی لەراندەوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا لەسەر داوای پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن بڕیاری دا ئەمڕۆ هەینی، 16ـی ئاب کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی جان ئاتاڵای پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا. ئەگەر بڕیارەکەی دادگەی دەستووری سەبارەت بە ئاتاڵای خوێندرایەوە، دەبێت مافی پەرلەمانتارییەکەی کە لێی وەرگیراوەتەوە، بۆ بگەڕێندرێتەوە.
لەم دواییانەدا لە تورکیا گوشارەکان بۆ سەر کۆچبەران زیادیکردووە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کۆنترۆڵیان لە شارەکانی هاوسنووری یۆنان و لە دەریای ئیجە زیاتر کردووە.
بەگوێرەی نرخە نوێیەکان، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە شاری ئیستەنبووڵ بە پردی 'شەهیدانی 15ـی تەممووز' و پردی 'فاتیح سوڵتان محەممەد' دا تێدەپەڕن، 33 لیرە (98 سەنت) و ماتۆڕسکیلیش 14 لیرە (42 سەنت) دەدەن. پێشتر ئۆتۆمبێلەکان 24 لیرە (71 سەنت) و ماتۆڕسکیلیش 10 لیرە (30 سەنت) ـیان دەدا.
تیمەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایەسەر چەندین ماڵ. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار گەنجیان بە ناوەکانی حوسێن کڵڤان، سلێمان قارەمان، عەبدوڵڵا رابندوز و محەممەد بەکرئۆغڵو دەستبەسەرکرد و بە تۆمەتی ئەوەی بانگەشەیان بۆ پەکەکە کردووە.
لەسەر رێگەی ئامەد- مێردین ئۆتۆمبیلێک و تراکتۆرێک خۆیان بە یەکدیدا کێشا و لە ئاکامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێ، دەیانەوێت ئەمساڵ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی 'چنگ-قوفڵ' لە باشووری کوردستان بهێنن و دەڵێت، قوفڵەکە دادەخەن، داواش لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات "پەیوەندییەکانی" لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت.
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێ، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش پێشنیازیان کردووە ببنە جێگرەوەی یەپەگە و هێزی سەربازی بدەنە ئەمریکا، بەڵام تائێستا ئەمریکا وەڵامی ئەو پێشنیازەی نەداونەتەوە.
دامەرزاوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە ساڵی 2023ـدا سێ ملیۆن و 450 هەزار و 953 کەس لە هاووڵاتییانی تورکیا و هاونیشتمانییانی باکووری کوردستان لەنێوان پارێزگاکاندا کۆچیان کردووە.
لە سنوورە ئاوییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان 25 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران کە دەیانویست بچنە ئەورووپا
لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان پاسێک وەرگەڕا، بەو هۆیەوە 14 کەس بریندار بوون، سێ لە بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا، کە لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کرا، 6 کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە/کەجەکە دەستبەسەر کران
لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ چەندین ناوچە قەدەخە کرا. قەدەخە کردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە
لە 7 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا فرۆشی خانووبەرە لە باکووری کوردستان و تورکیا کەمیکردووە. بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، لەو ماوەیەدا 672 هەزار و 162 خانوو و شوقە فرۆشراون. کەمترین خانوو و شوقە لە پارێزگاکانی ئەردەخان و جۆلەمێرگی باکووری کوردستان فرۆشراون
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی ئامەد و دێرسمی باکووری کوردستان پێنج کەس دەستبەسەر کران.
بەپێی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، لە باکووری کوردستان و تورکیا 34.4%ـی ژنان و 23.8%ـی پیاوان بە شێوەیەکی نافەرمی کار دەکەن، کە بە "کارکردن لە دەرەوەی کاری فەرمی" ناسراوە. زۆربەشیان لە کەرتی کشتوکاڵدا کار دەکەن.
چوونی خەڵک بۆ چەند ناوچەیەکی پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بۆ 4 رۆژ قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان دوای بارانی بەلێزمە لە دوو گوندی سەر بە شارۆچكەی خوراسان لافاو دروست بوو و ماڵ و زەویییە کشتوکاڵییەکانی خەڵکی زیانیان بەرکەوت، شوانێک دوای ئەوەی ئاو بردی، لە دوایین ساتەکاندا رزگاری بوو
باجی چوون بۆ دەرەوەی وڵات لە تورکیا و باکووری کوردستان لە 150 لیرەوە بۆ 500 لیرە بەرز کرایەوە
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان کەسێک تەقەی لە براکەی خۆی کرد و هەڵات
ئاگر لە دارستانەکانی سنووری شارۆچكەی کەبان لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان کەوتووەتەوە. ئاگری دارستانەکانی سنووری شارۆچکەی کوردئۆخۆلی پارێزگای مەرەشیش لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە کوژێندرایەوە
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە یەک هەفتەدا نزیکەی نیو ملیۆن شۆفێر لە تورکیا و باکووری کوردستان بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات لە تورکیادا هۆشیارانە مامەڵە بکەن.
لە پارێزگای ئەنتاڵیای تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە سەبارەت بە رووداوەکە دەستیپێکردووە، هەروەها سێ داواکاری گشتی بە هاوئاهەنگی جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە راسپێردراون.
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 8ـی ئاب، هەریەک لە یاسین کاراکای تەمەن 18 ساڵ، ئەدانور کاراکای تەمەن 20 ساڵ، رەبیعە کاراکای تەمەن 13 ساڵ، فاتمە کاراکای تەمەن 22 ساڵ و ئەیلول تەکین ـی تەمەن 15 ساڵ بۆ مەلەکردن چوونە نێو دەریاچەی ئاڵپئارسلان و دوای ماوەیەک دیار نەمان.
25 کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستانن
خانەنشینانی ئامەد لە باکووری کوردستان کە مووچەی تازەیان وەرگرتووە، ناڕازین و دەڵێن بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری ، ئەو 2500 لیرەیەی بۆ مووچەکانیان زیادکراوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ژیانیاندا ناکات.
لە شاری عوسمانییەی تورکیا، پێنج کەس کە لەسەر هەڵپەڕکێی کوردی دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە خرانە زیندانەوە.
ئاگر لە دارستان و پاوانی سنووری شارۆچکەی قسلە لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان کەوتووەتەوە. بەهۆی هەڵکردنی بایەکی تا رادەیەک بەهێزەوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و تیمەکانیش لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن.
لە پارێزگای ئادانای تورکیا لە ماوەی کەمتر لە نیو کاژێردا چوار بوومەلەرزە بە گوڕی 4.6، 4.5، 4.0 و 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر روویاندا.
لە ئامەد کێشەی نووسینی رێنماییەکان بە زمانی کوردی لەنێوان شارەوانی و پارێزگا بەردەوامە. دوای ئەوەی گەورەشارەوانیی ئامەد رێنماییەکانی هاتووچۆی لەسەر شەقام و رێگەوبانەکان بە کوردی نووسییەوە، بە فەرمانی پارێزگا جارێكی دیکە سڕانەوە.
وەزیری پێشووی پەروەردەی تورکیا لەبارەی سڕینەوەی ئەو رێنماییانەی هاتووچۆ، کە بە کوردی لە شەقام و رێگەوبانەکان نووسراون دەڵێت: "بە شێتی دەزانم". هەروەها دەڵێت، رەفتار و کردەوەکانی دەسەڵات هۆکارن بۆ چوونی گەنجانی کورد بۆ قەندیل.
لە پارێزگای ئاگری باکووری کوردستان هەورەبرووسکە لە ماڵی هاووڵاتییەکی دا و ماڵەکە ئاگری گرت. سێ کەس کە هەوڵیان دا ئاگرەکە بکوژێننەوە بریندار بوون و کەسێکیش بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستیی تێکچوو
یاسای سەگی بێلانە کە لە پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و مەهەپە پەسند کرا، خرایە واری جێبەجێکردنەوە
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لە رووداوێكی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
ئەمڕۆ هەینی، 2ـی ئاب بەهای لیرەی تورکی بە بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە یەکی ئاب 0.20٪ دابەزی و یەک دۆلار بە 33 لیرە و 18 قروش مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها بەهای یەک یۆرۆ گەیشتە 35.82 لیرە.
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی، 2ـی ئاب لە پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان، ئاگری، ئیدر و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و پێنج پارێزگای تورکیا لە ناوچەی دەریای رەش بارانی بەخوڕ دەبارێت.
رووداوەکە کاژێر 21:30 خولەکی شەوی پێنجشەممە، 1ـی ئاب لە نزیک باخی ئەیوبییە لە ناوەندی شاری روها روویدا.
'لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەکە و هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پلانی هێرش و بەرگریش ئامادە بکەن.'
هەناردەی تورکیا لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ بەراورد بە هەمان مانگی پارساڵ 8.3% کەمیکردووە، هاوردەش 4.4% دابەزیوە و بە 24 ملیار و 920 ملیۆن دۆلار تۆمار کراوە
لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا
لە پارێزگای ئێلیهـ ـی باکووری کوردستان، گرووپێک هێرشیان کردە سەر لقێکی براندی ئەمریکیی ستاربەکس و ئەو هاووڵاتییانەی لە ژوورەوەی بوون.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، هاوسەرۆکانی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە وان و ژمارەیەک ئەندام و بەرپرسی دیکەی ئەو پارتە دەستبەسەر کران
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە بێت، بەڕێوبەرایەتی هەرێمی ئێلیهـ سەر بە کۆمپانیای بۆتاش (کۆمپانیای نیشتمانی گواستنەوەی پیترۆڵ) ـی تورکیا، مۆڵەتی پێدراوە لە ناوچەیەکی سنووری گوندی 'کوچوکئاکئۆرەن' سەربە شارۆچكەی سوور لە پارێزگای ئامەد بەدوای نەوتدا بگەڕێت.
ئەندامانی دیکەی هەردوو خێزان چوونەتە نێو شەڕەکەوە. "س. ئا." تەقەی لە نورای و هەردوو کوڕەکەی عەلی داباز و سەرکان داباز کردووە کە یەکێکیان تەمەنی 36 و ئەوەی دیکەیان تەمەنی 40 ساڵە.
لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئێلهــی باکووری کوردستان، 4 ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و 2 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان 17 کەس برینداربوون
سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی یەکشەممە لە پارێزگای ریزە گوتارێکی پێشکێشکرد؛ ئاماژەی بەوەدا بازرگانی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل وەستاندووە و گوتیشی، هاوشێوەی چوونیان بۆ قەرەباخ و لیبیا، دەڕۆنە ئیسرائیلیش.
بە گوتەی وەزیری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی تورکیا، قەرزی شارەوانییەکان لەسەر سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی گەیشتووەتە 96 ملیار لیرەی تورکی، کە دەکاتە نزیکەی سێ ملیار دۆلار. لەمەودوا هەموو هەنگاوێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، پاککردنەوەی خاکی سووریا لە "تیرۆری جوداخوازی" مانەوەی ئەو وڵاتە مسۆگەر دەکات
پاڵاوگەکانی نەوتی تورکیا-توپراش دەڵێ، ئەو نەوتەی لە عێراق کڕدرابوو و لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لە مانگی ئەیلولدا دەگاتە پاڵاوگەی وڵاتەکەیان.
پەرلەمانتارێكی دیکەی ئیی پارتی دەستی لە پارتەکەی کێشایەوە، ژمارەی کورسییەکانی ئەو پارتە لە پەرلەمانی تورکیا لە 44 کورسی بۆ 32 کورسی دابەزی.
لە شارۆچکەی ئارگان سەربە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان، تراکتۆرێک کە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ لێیدەخوڕی، چەند منداڵێکی شێلا، کە لە لێواری رێگە یارییان دەکرد. بەو هۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
لە شارۆچکەی سرووج-ی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان نانەواخانەکان داخران
بانکی ناوەندیی تورکیا لە حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەم ساڵیدا بۆ سێیەمجاری لەسەریەک دەستکاریی رێژەی سوودی بانکی نەکرد و لە 50% بە جێگیری هێشتیەوە
لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان کچێک خۆشەویستەکەی خۆی دایە بەر چەقۆ و کوشتی
ناسنامەی ئەو ئەندازیارە ئاشکرا کرا کە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئامێرێکی هەڵکەندن لە کێڵگەیەکی نەوت لە چیای گاباری باکووری کوردستان گیانی لەدەستدا.
لە پارێزگای ئاگری باکووری کوردستان، تەرمی دوو شاخەوان دۆزرایەوە کە رۆژی 20ـی تەممووز لە چیای ئاگری بێسەروشوێن ببوون. تیمەکانی ئافاد بۆ هێنانەخوارەوەی تەرمەکان بەڕێکەوتوون.
منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان لە رووباری خابووردا خنکا
لە ناوچەیەکی گەڕان بەدوای نەوتدا لە بناری چیای گابار سەر بە پارێزگای شرنەخ-ی باکووری کوردستان، ئامێرێکی هەڵکەندن وەرگەڕا، ژمارەیەک کرێکار لەژێر داروپەردوودا گیریانخواردووە
دوای زیاتر لە 15 کاژێر، ئاگری دارستانەکانی ئیزمیری تورکیا کۆنترۆڵ کرا. پارێزگار دەڵێت، هەوڵەکانی ساردکردنەوەی ناوچەکان بەردەوامن
کۆمسیۆنی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا، پرۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاساکانی باج و هەندێک یاسا، کە کەمترین مووچەی خانەنشینی 12 هەزار و 500 لیرە لەخۆدەگرێت، پەسند کرد
پێشبینی دەکرێت لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان و چوار پارێزگای تورکیا بارانی بەخوڕ ببارێت و لافاو دروست بێت.
گەورەشارەوانیی وان زمانی کوردیی بۆ رێنماییەکانی هاتووچۆ لە شەقام و رێگەوبانەکاندا زیاد دەکات.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بۆ راگرتنی بڕیاری دانانی قەیووم بۆ شارەوانیی جۆلەمێرگ، لە دادگەی کارگێڕیی شاری وان داوای کرد بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.
لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ 14 ناوچە قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.
لە شارۆچكەی بەتاڵگازی سەر بە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان، تەرمی کارسازێكی تەمەن 45 ساڵ بەناوی محەممەد کۆسە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
لە شاری لۆزانی سویسرا بە رێوڕەسمێک "ناوەندی کۆمەڵەی ماڵی کوردان" کرایەوە، کە لۆزان 100 ساڵ هیوای کوردی بۆ بوون بە خاوەن دەوڵەت لەباربرد
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئاگری دارستان لە ئیزمیر کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، چوار کەس دەستبەسەرکراون.
لە پەرلەمانی تورکیا و بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و مەهەپەی هاوپەیمانی، پێشنیازی لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژییەکانی مادماک و باشباغڵار رەتکرایەوە
بە بڕیاری دادگەی ئیستەنبووڵ کەسێک بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، خرایە زیندانەوە
لە ساڵی 2011 ـدا کاتێک شەڕی ناوخۆی سووریای دراوسێ تورکیا سەریهەڵدا، تورکیا پێشوازی لە سەتان هەزار پەنابەری سووری کرد، بووە ئەو وڵاتەی کە میوانداری زۆرترین ژمارەی پەنابەر دەکات لەسەر ئاستی جیهان.
لە دەریای نێوەڕاست بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
جێگری سەرۆکی جەهەپە: لە ئەمڕۆ بەدواوە تەنیا باسی مەرجەکان و شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە دەکرێت. ئێمە داوای کۆبوونەوەمان کرد و دیمەشق قبووڵی کرد.
سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار) داوا دەکات وڵاتینامەی تورکیا لەو هاووڵاتییانە وەربگیرێتەوە کە وڵاتینامەی ئیسرائیلیشیان هەیە و لە شەڕی غەززەدا بەشدارن
بە گوێرەی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی تورکیا، لە 6 مانگدا 221 ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون. 125 لەو ژنانە بە چەک کوژراون.
دادگەی ئیستەنبووڵ بە تاوانی کوشتنی 'جیهان ئایماز'ی هونەرمەند، سزای زیندانی تاهەتایی بەسەر محەممەد جایمازی بکوژدا سەپاند.
مانگی تەممووزە، بەڵام لە هەندێک پارێزگای باکووری کوردستان باران دەبارێت. لە گوندی باخچەی سنووری شارۆچکەی مەڵازگیر سەر بە پارێزگای مووش، لافاو دروستبوو و کچێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی نازار کاراتاش لە ئاودا خنکا.
چوار کەس لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان دەستبەسەرکران؛ دوو کەسیان بە بڕیاری دادگا بە تۆمەتی قاچاخچیێتیکردن بە کۆچبەران خرانە زیندانەوە.
ئێوارەی رۆژی شەممە لە ناوەندی شاری ئەردەخان و شارۆچکەکانی باران باری. بارانەکە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە بەشێک گوند و شارۆچکەی ئەو پارێزگایە و زیانی بە رێگەوبان و کێڵگە کشتوکاڵییەکان گەیاند.
لە پارێزگای ئانتاڵیای تورکیا سێ کەس کە لەسەر شەقام هێرشیان کردە سەر گەنجێكی سووریایی تەمەن 17 ساڵ و بە چەقۆ کوشتیان، بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر و بەرهەمهێنەرانی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە. داتاکان ئاماژە بە خاوترین هەڵاوسانی ساڵێک لەسەر بنەمای مانگانە دەکەن. هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی حوزەیران بۆ یەکەمجار لە هەشت مانگدا کەمیکردووە.
لە پارێزگای ئەنتاڵیای تورکیا گەنجێكی سووریایی تەمەن 17 ساڵ لەسەر شەقام بە چەقۆ کوژرا، سێ تۆمەتباریش دەستبەسەر کران
لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە ئاگر لە زەوی و دارستانەکانی شارۆچكەی چینگوشی سەر بە ئامەد کەوتووەتەوە، بەهۆی کاریگەری با ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە، هەوڵی تیمەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە، بەڵام تائێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەی شەوی رابردوو لە چەند پارێزگایەکدا کرانە سەر پەنابەرانی سووری، 474 کەسیان دەستگیر کردووە
دوای رووداوەکەی قەیسەری و ناڕەزایەتییەکان دژی هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا، لە چەند پارێزگایەکی تورکیا و باکووری کوردستان، هێرش کرایە سەر هاووڵاتیانی سووریا.
لە پارێزگای ئامەد ـی باکووری کوردستان ماڵی خێزانێكی سووریایی لەلایەن دوو کەسەوە سووتێندرا، تیمەکانی پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە دەدەن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەڕ و ئاژاوەیەی دوای دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک لە شاری قەیسەری روویاندا 67 کەس دەستگیرکران.
کەشناسیی تورکیا دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بارانی بەخوڕ ببارێت
لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ 14 ناوچە قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکە بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە
شێخ سەعیدی پیران رۆژی 29ی حوزەیرانی 1925 لەگەڵ 46 هاوڕێی لە گۆڕەپانی داغكاپی، كە ئێستا ناوەكەی گۆڕاوە بۆ مەیدانی شێخ سەعید، لە ناوەندی شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لەسێدارەدرا؛ ئەمڕۆ 99 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران تێدەپەڕێت
کۆنگرەی نێودەوڵەتیی سەردەمی بەردینە نوێیەکان لە مانگی تشرینی دووەمی 2024 بە بەشداریی شوێنەوارناس و شارەزایانی بەنێوبانگی جیهانی لە رووهای باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت
لە تورکیا و باکووری کوردستان بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد، بەشێوەیەک ئێستا یەک دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 33 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت
لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان کرێکارێک لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەیەکدا خنکا
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئێلیهــی باکووری کوردستان بەردەوامە. وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە دەڵێت، لە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکەدا دوو گەریلای دیکە گیانیان لەدەستداوە.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی سێواز و خارپێتی باکووری کوردستان کەسێک گیانی لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون
ژمارەی ئەو هاونیشتمانییانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیا لەدەستداوە بۆ 15 کەس بەرزبووەوە
لە شارۆچکەی ئەرخەوانی سەر بە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان ئاگر لە زەویوزاری گوندێک کەوتەوە، بەو هۆیەوە 600 دۆنم زەوی سووتا و زیان بە ئاژەڵ و ماڵی هاونیشتمانیان کەوت
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی ئامەد و مێردین دەستیپێکردووە کە بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 44ـی دیکەش بریندار بوون. بارۆی ئامادیش لەبارەی ئاگرەکە سکاڵایەکی تۆمار کرد.
بەهای لیرەی تورکی دابەزی، یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی 33 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان لە ئاهەنگێكی بووکگواستنەوەدا شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا روویدا، کە خزمی یەکدین و پێشتر ناکۆکی لە نێوانیاندا هەبووە، لە شەڕەکەدا باوکێک گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی بە سەختی بریندار بوو.
درەنگیی شەوی رابردوو لە نێوان شارۆچكەی چناری سەر بە ئامەد و شارۆچکەی شەمرەخی سەر بە مێردین ئاگر لە دەخڵ و دانی هاووڵاتییان کەوتەوە، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 44 ـی دیکەش بریندار بوون، 10 لە بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 21ـی حوزەیرانیش ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.
لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ ناوچەی دولی قەدەخە کرا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 20ـی حوزەیران رایگەیاند، لە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، پێنج گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
لە باکووری کوردستان و تورکیادا لەنێوان ساڵانی 2012 و 2024دا، 199 مامۆستای کوردی دامەزران؛ 153 مامۆستای کرمانجی و 46 مامۆستای زازاکی. 45 مامۆستایان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022 بەشەکانیان گۆڕیوە و 10 مامۆستاش بوون بە فەرمانبەری حکومی یان دەستیان لە مامۆستایەتی هەڵگرتووە.
کوێستانەکانی چیای ئاگری لە سنووری پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان لەنێوان چیاکانی ئاگریی گەورە و ئاگریی بچووک هەڵکەوتوون، لە ساڵێکدا بۆ ماوەی شەش مانگ لەوەڕگای سرووشتین بۆ ئاژەڵدارانی ناوچەکە
لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان پۆلیسێک هاوژینەکەی و منداڵەکەی خۆی کوشت، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە دووەم رۆژی جەژندا 726 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە، لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە رۆژانی جەژنی قورباندا گەیشتە 16 کەس
قۆناخێکی دیکەی دیوارە کۆنکرێتییەکەی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە دروست دەکرێت، تەواوبوو. ئەو دیوارە بە درێژایی 560 کیلۆمەتر لە سنووری پارێزگاکانی ئاگری، ئیدر، وان و جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان دروست دەکرێت.
وەزیری تەندروستیی تورکیا دەڵێت، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا 16 هەزار کەس لە کاتی قوربانیکردندا بریندار بوون و بۆ چارەسەر چوون یان براونەتە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان.
چەند رۆژێکی دیکە وەرزی هاوین دێت و لە ناوچەکە پلەی گەرما بەرزبووەتەوە، بەڵام لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگا خەریکی راماڵینی بەفرن بۆ کردنەوەی رێگەکان.
ژمارەی خانوو و شوقە فرۆشراوەکانی مانگی ئایار لە سەرانسەری تورکیا راگەیێندرا. لە پارێزگاکانی ئەردەخان و جۆلەمێرگی باکووری کوردستان کەمترین خانوو و شوقە فرۆشراون.
لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان لە رووداویکی هاتووچۆدا 12 کەس برینداربوون.
بە بڕیاری دادگەی ئامەد شەش سیاسەتڤانی کورد بە "تۆمەت"ـی ئەندامێتی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە خرانە زیندانەوە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی سێشەممە 11ی حوزەیران لە کۆشکی کرملن لەلایەن ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا پێشوازیی لێکرا و باسیان لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکانی هەردوو وڵات کرد.
لە مانگەکانی هاویندا لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیادیکردووە. پارێزگاکە رایگەیاند، 22 تووشبوو بەو نەخۆشییە دەستنیشان کراون و بەو هۆیەشەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ماوەی یەک هەفتەدا 146 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر کراون
دانیشتنێکی دیکەی دادگە لە دۆسیەی تیرۆرکردنی تاهیر ئەلچی پارێزەری کورد و سەرۆکی پێشووی بارۆی ئامەد بەڕێوەدەچێت چاوەڕوان دەکرێت دادگە بڕیار لەبارەی دۆسیەکەوە بدات.
لە شارۆچکەی ئەسەنیورت لە شاری ئیستەنبووڵ کەسێک هەشت ئۆتۆمبێلی سووتاند و ئاگری لە دووکانێکیش بەردا.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی دژی دانانی قەییوم بۆ شارەوانی جۆلەمێرگ "رێپێوانی دیموکراسی" بەرەو ئەو شارە دەستپێکردووە و بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت. رۆژی یەکەمی رێپێوانەکە 10ـی حوزەیران لە شارۆچکەی شەمزینان سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ دەستیپێکرد.
شەپۆلێکی بارانبارین بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە؛ بۆ پێنج پارێزگا هۆشداریی بارانی بەخوڕ دراوە
لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا، دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیللی دەڵێت گوڕی بوومەلەرزەکە 4.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر
زانکۆی لۆزان: نزیکەی 350 هەزار کەس لە زیندانەکانی تورکیان
سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی تەتوانی سەر بە پارێزگای بەدلیس ـی باکووری کوردستان، وێنەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای لە دیواری ئۆفیسەکەی خۆی دەکاتەوە و لەسەر ئەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
لە شارۆچكەی سینجان سەر بە پارێزگای ئەنقەرە بەهۆی بەهۆی رەشەبا و زریانەوە تابلۆیەکی بازرگانی کەوتە خوارەوە، ژنێک لە ژێر تابلۆکەدا گیری خوارد و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
لە شارۆچکەی چەلیکهان سەربە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا، کە پلەکەی 4.2 پلە بوو بە پێوەری رێختەر.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژادنی شارەوانییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات.
لە کۆی 748 کەس کە لە مانگی ئایاردا لە پارێزگای ئامەد بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەرکراون، 56 کەسیان خرانە زیندانەوە.
لە پارێزگای چەولیگ- ـی باکووری کوردستان بۆ ماوەی حەوت رۆژ خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا. بەمەش لە دوو رۆژدا ژمارەی ئەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان کە قەدەخەی لێ راگەیێندراوە گەیشتە 12 پارێزگا.
سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ بە 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزا درا. دوای راگەیاندنی بڕیارەکە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکەدا دەستیان پێکردەوە
قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە لە پارێزگاکانی وان و ئامەدی باکووری کوردستان درێژکرایەوە
لە پارێزگای مێرسینی تورکیا 12 کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردن و ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستبەسەر کران
بەپێی رێککەوتنی نوێی نێوان بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس، عێراق لە مانگی 10ـی ئەم ساڵەوە دەتوانێت بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی لەسەرخۆ (مانگ بە مانگ) زیادبکات و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، رۆژانە بیگەیێنێتە 4 ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی شارەوانیی شارەکە و محەممەد سدیق ئاکش، سەرۆکی شارەوانیی شارەکەیان لە پارێزگای وان دەستبەسەرکرد.
بەلەمێکی کۆچبەران و بەلەمێکی پاسەوانی کەناراوەکان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا سەر بە پارێزگای موغڵای تورکیا پێکیاندادا، لە ئەنجامدا کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوون. لە شارۆچکەی فاتحیەی هەمان پارێزگاش 18 کۆچبەر لەنێو بەلەمێکدا دۆزرانەوە
لە تورکیا و باکووری کوردستان یەک ملیۆن و 125 هەزار و 61 کەسی بیانی مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە)یان وەرگرتووە و لە کەرتی جیاوازدا کار دەکەن. بیانییەکان زۆرترین مۆڵەتی مانەوەیان لە ئیستەنبووڵ وەرگرتووە
کەشناسیی تورکیا هۆشداریی بارانی بەخوڕ بۆ 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەدات و داوا دەکات، لە ئەگەری دروستبوونی لافاو رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر
لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا، کە پلەکەی 3.9 بوو بە پێوەری رێختەر.
لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بەناوی کامیل یڵماز بە دەمانچە دایک و باوکی خۆی کوشت و دواتر خۆی بریندار کرد
بزووتنەوەی زمانی کوردی (حەزکورد) داواکارییەکی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا کرد بۆ زیادکردنی وانەی کوردی بۆ کەناڵی (EBA TV)، کە کەناڵێکی پەروەردەییە
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە دەڵێ، نابێت رێگە بدرێ ئیدارەی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاڤای کوردستان لە رێگەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانەوە پێگەی خۆی بەهێز بکات و پێشنیازی هاوکاری نێوان ئەنقەرە و شام دەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هاوبەش بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، خێزانێکی چوار کەسی لە باکووری کوردستان و تورکیا داهاتی مانگانەی 1844 دۆلار بێت هەژارە؛ هەمان ئەو خێزانە داهاتی 619 دۆلار بێت، برسییە.
کڵچدارئۆغڵو گوتی "سەڵاحەدین ئەمڕۆ لە زینداندایە؛ ئەمە کارەساتێکی یاساییە."
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای وان ـی باکووری کوردستان، لە یەک هەفتەدا 220 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە. بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ 13 کەس دەستپێکردووە.
لە ناوچەی پەندیکی ئیستەنبووڵ، لە دوو حاویەی زبڵ و خاشاکدا تەرمی پیاوێک بە لەتکراوی دۆزرایەوە.
سێ دوورگە لەنێو دەریاچەی تورنا، بەگوێرەی ئاراستەی با شوێن دەگۆڕن، بۆیە بە دوورگە گەڕۆکان ناسراون. دوورگەکان لە شارۆچکەی سۆڵهانن لە پارێزگای چەولیگی باکووری کوردستان
لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێك لە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و 11ی دیکەش برینداربوون
لە پارێزگاکانی رووها و ئیدری باکووری کوردستان بەهۆی لێزمەبارانەوە لافاو دروستبوو
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیا هەور و باران دەبێت، لە 10 پارێزگای باکووری کوردستانیش بارانی بەلێزمە دەبارێت و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە
لە شارۆچکەی فارقینی سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان خزمەتگوزاری راگەیاندنی زانیاری بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرێت.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، سوپای تورکیا لە ماوەی دوو رۆژدا لە هێرشەکانیاندا 32 جار چەکی کیمیایی و قەدەخەکراوی بەکارهێناوە.
لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر دووکانێك و چوار کەسی بریندار کرد
مانگی سووری ئێران رەتیکردووەتەوە بە هاوکاری دەرەکی هێلیکۆپتەرەکە دۆزرابێتەوە، بەڵام وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریی ئەو وڵاتە دەڵێ، لە رێگەی سیگنالی مۆبایلی سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە ناوچەی کەوتنی هێلیکۆپتەرەکەیان دەستنیشانکردووە و ئەو زانیارییەیان داوەتە درۆنەکەی تورکیا.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار ئاکنجی "بە سەرکەوتوویی" ئەرکی گەڕانی بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی رەئیسی جێبەجێکرد و گەڕایەوە. دەشڵێت ساڵی رابردوو بایی 5.5 ملیار دۆلار درۆن و کەرستەی سەربازییان فرۆشتووە؛ 50 وڵاتیش درۆنەکانی تورکیا بەکاردەهێنن.
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا دەڵێ، دەرکەوتووە هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی سیستمی سیگناڵی کوژاوەتەوە یان رەنگە ئەو سیستەمە سیگناڵەی نەبووبێت.
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان لە دەزگایەکی بەرهەمهێنانی ژەهری دووپشک، 10 هەزار دووپشک بەخێودەکرێن.
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، تەرمی هاونیشتمانییەک لە لێواری رووباری فورات دۆزرایەوە
لە شارۆچکەی جزیری سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
لە شارۆچكەی ئەربا سەر بە پارێزگەی تۆکاتی تورکیا تەقینەوە لە ماڵێک روویدا، بەهۆیەوە پێنج جەندرمە و دوو هاووڵاتی بریندار بوون.
بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ساڵی رابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە. بەهۆیانەوە زیاتر لە 6000 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەڵەی شۆفێر لە رووداوە کوشندەکاندا 89% بووە
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ساڵی رابردوو 130 هەرزەکار کە تەمەنیان کەمتر لە 15 ساڵ بووە، منداڵیان بووە و بوونەتە دایک
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی رایگەیاند، رۆژی شەممە، 18ـی ئایار لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان و ئیستەنبووڵ و ئادانای تورکیا گردبوونەوەی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەکانی دادگە لە دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانی سازدەدات.
لە 18 پارێزگای باکووری کوردستان و دوو پارێزگای تورکیا بۆ چوار رۆژ هەموو گردبوونەوە و چالاکییەک قەدەخە کرا، هەروەها چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە پارێزگاکان بە مۆڵەت دەبێت
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە سزای ئەو 14 ژەنەراڵە خۆشبوو، کە بە تۆمەتی هەوڵی کودەتاکەی 1997 سزا درابوون و بەندکرابوون. بڕیارەکە ئەمڕۆ هەینی لە رۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتەدا بڵاوکرایەوە.
دوای بڕیاری دادگە لەبارەی دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانی، 15 بارۆ "سەندیکای پارێزەران"ـی باکووری کوردستان رایانگەیاند، "دەسەڵاتی دادوەری لە تورکیا بووەتە لایەنێک لە شەڕی سیاسیدا".
لە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان بۆ چوار رۆژ هەموو گردبوونەوە و چالاکییەک قەدەخە کرا، هەروەها چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە پارێزگاکان بە مۆڵەت دەبێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت، ئەگەر سلێمانی مامەڵە لەگەڵ ئەو "ڤایرۆسە" [پەکەکە] بکات، ئەوان لە "نەشتەرگەرییەکانیان" بەردەوام دەبن، هەرچەندە جەختیکردەوە کە دەیانەوێت پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ سلێمانی هەبێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە و 108 ئەندام و بەرپرسانی هەدەپە دادگایی دەکرێن، کە 18 کەسیان ئێستا لە زینداندان.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر بەرپرس و ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، لە ئیستەنبووڵ 21 کەس دەستبەسەر کران
لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کارابورون لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا بوومەلەرزەیەک روویدا، کە گوڕەکەی 4.5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر
بەپێی توێژینەوەیەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی کۆمەڵایەتیی سیاسی، تەنیا 42.2%ی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ماڵەکانی خۆیاندا بە کوردی قسە دەکەن؛ ئەوانی دیکە، کە نزیکەی 60%ن، بە تورکی دەئاخڤن
لە پارێزگای هاتایی تورکیا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی پار زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو، لە دوو شارۆچکەدا پشووی خوێندن راگەیێندرا
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدارێک ئەمڕۆ سەردانی ئەڵمانیا دەکات، شاندێكی پەرلەمانتارانی پارتەکەش سەردانی نەمسا دەکەن
بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا ژمارەی بێکاران لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا 19 هەزار کەس کەمیکردووە و ئێستا سێ ملیۆن و 57 هەزار کەس بێکارن.
لە ناوچەی هاوێلێی سەر بە پارێزگای سێرتـی باکووری کوردستان، لە نێو بارهەڵگرێکدا 17 کۆچبەر دەستبەسەرکران و دەستیش بەسەر حەوت کیلۆ و 330 گرام مادەی هۆشبەردا گیرا.
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان شەش رۆژ خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا.
لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان دوو ئەندامی باندێک بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە. باندەکە ئەو ئۆتۆمبێلانەیان راگرتووە کە تابلۆی عێراقییان هەبووە و بە زەبری چەک پارەیان لێسەندوون.
لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان، کەسێک بە ناوی ئەحمەد کزڵ لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بە مردوویی دۆزرایەوە. تەرمی کزڵ بۆ پشکنین گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئادیەمان.
لە شارۆچکەی سوێرەگی سەر بە پارێزگای روهای باکووری کوردستان چوار کەس بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە چەک دەستبەسەر کران.
رێگەی سەرەکیی شاری جۆلەمێرگ و شارۆچکەی چەلێ بەهۆی ئەو تاشە بەردانەی لە شاخەکە کەوتنە خوارەوە، داخرا. چەند رۆژێکە لە پارێزگای جۆلەمێرگ ـی باکووری کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت.
لە شارۆچکەی بیرەجووک سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا بۆ دووەم جار هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی.
لە شارۆچکەی سەرێکانی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، ژنێکی دووگیان بە تەقەی خۆشی برینداربوو و کۆرپەکەی لەدەستدا، دوو کەسیش بە تۆمەتی تەقەکردن دەستبەسەر کران
لە شارۆچكەی گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان 12 کەس بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەران دەستبەسەر کران
لە شارۆچكەی دێرک سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، 13 سیاسەتڤانی کورد بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان پێنج شوانی خەڵکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە شارۆچكەی گەڤەر کاریان دەکرد دیپۆرت کرانەوە. ئاژەڵدارەکانیش بە بژاردنی 850 هەزار لیرە (26 هەزار و 272 دۆلار) سزادران.
پلاتفۆرمی "تاوانی دژ بە ژنان دەوەستێنین"، راپۆرتی مانگانەی خۆی لەبارەی تووندوتیژی دژی ژنان لە سەرانسەری توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، 32 ژن كوژران و 13 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار گەشتی گەشتیاران بۆ دێرسم دەستیپێکردووە. دۆڵی مونزور بە سرووشتە ناوازەکەی گەشتیاران بۆ لای خۆی رادەکێشێت. ساڵانە هەزاران گەشتیاری ناوخۆ و بیانی رووی تێدەکەن
دامەزراوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵدا، هەڵاوسانی ساڵانە بۆ 69٪ بەرزبووەتەوە.
لە نیویۆرک دۆسیەی قەرەبووکردنەوە کە لە دژی هاڵک بانکی تورکی و رەزا زەراب بە تۆمەتی 'پشتیوانیکردن لە تیرۆر' تۆمارکرابوو، راگیرا. هاڵک بانک دەڵێ، ئەگەر دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارێک لە دژی بانکەکەیان بدات، سکاڵا تۆمار دەکەن.
نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کرێکاران لە ئەنقەرە دەستیپێکرد. بە فەرمانی قایمقامی چانکایا فیلمی سەرەتای فێستیڤاڵەکە ناوی 'حوکمی یاسا' بوو، کاژێرێک پێش نمایشکردنی قەدەخە کرا. دەرهێنەری فیلمەکە دەڵێت: "ئەوە سانسۆر نییە، کودەتای سینەمایە".
لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.0 پلەی رێختەر روویدا، پارێزگاری خارپێت دەڵێت، تائێستا هیچ راپۆرتێکیان لە بارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بە دەست نەگەیشتووە.
لە باکووری کوردستان و تورکیا 4.99 ملیۆن خێزان مووچەی کۆمەڵایەتی وەردەگرن، ئەم ژمارەیە بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو 52٪ زیادیکردووە.
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە پێشنیازی هەموارکردنەوەی دەستوور سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات.
سەرۆکی مەهەپە بانگەشەی ئەوە دەکات تورکیا کێشەی کوردی نییە و پێیوایە ژن و ژنخوازی چارەسەری لێک دوورکەوتنەوەی نێوان تورک و کورد دەکات
لە ناوچەی چیای گاباری باکووری کوردستان رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت و لە کێڵگەی ساکاریاش 4.5 ملیۆن مەتر سێجا گازی سرووشتی بەرهەم دەهێنرێت. وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا دەڵێت ساڵی داهاتوو 20٪ـی پێداویستی وزە لە ناوخۆ دابین دەکەن.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گۆڕینی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ ئەم هەفتەیە سەردانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەکات.
لە ئیستەنبووڵ هەفتەی نێودەوڵەتیی "مۆدەی بێگەرد"ە. نمایشێکی تایبەت بۆ جلوبەرگی ئیسلامی رێکخراوە. بۆ یەکەمجارە لە تورکیا ئەو هەفتەیە رێکدەخرێت
لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکاندا کە لە 29 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کرا، 147 کەس بە تۆمەتی "ئەندامبوون، هاوکاری و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەر کران."
بەگوێرەی توێژینەوەیەک لە باکووری کوردستان و تورکیا خێزانێکی چوار کەسی داهاتی مانگانەی نزیکەی 1800 دۆلار بێت هەژارە، هەمان ئەو خێزانە داهاتی نزیکەی 615 دۆلار بێت، برسییە
لە بنکەیەکی پۆلیسی شاری سەمسوور لە باکووری کوردستان، پۆلیسێک بە هۆکارێکی نادیار تەقەی لە دوو بەرپرسی پۆلیسی بنکەکە کرد و هەردووکیانی کوشت. دواتر پۆلیسەکانی بنکەکە تەقەیان لە تەقەکەرە کرد و بە برینداری دەستبەسەریان کرد.
دانیشتووانی گوندی مارینۆس سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان چوار رۆژە لە دژی لێدانی کان لە سنووری گوندەکەیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن، خەڵکی شارەکانی دەوروبەریش پشتگیرییان دەکەن
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دوو کەس بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە دەوڵەت دەستبەسەر کران
ئەو پارێزگایەی باکووری کوردستان کە ساڵی رابردوو میوانداریی یەک ملیۆن و 253 گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی کرد، خۆی ئامادەکردووە ئەم ساڵ پێشوازی زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار بکات.
ئەو 30 کەسەی دوێنێ لە شارۆچکەی قۆسەر سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، بەتۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستگیرکرابوون، ئازادکران.
بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکی دەستکاری نەکرد و لە 50٪ بە جێگیری هێشتیەوە.
عەلی ئەرباش، سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا لە نێو ئەو شاندە باڵایەدا بوو کە دووشەممەی رابردوو یاوەری رەجەب تەیب ئەرۆغان بوون لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا و هەولێر.
سەرۆککۆماری تورکیا باسی یادەوەرییەکی خۆی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کرد، کاتێک نێچیرڤان بارزانی وێنەیەکی لەسەر مۆبایلەکەی ئەردۆغان بینیوە و پرسیاری لەبارەی وێنەکەوە کردووە.
خاوەن قەرزێک لە تورکیا گۆڕی قەرزدارە مردووەکەی هەڵدایەوە و ئاگری لە جەستەی بەردا و لە هەژماری سۆشیاڵمیدیای خۆیدا دیمەنەکەی بڵاوکردەوە
یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی شارۆچکەی میدیاد لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان بەڕێوەچوو. سەرۆکی شارەوانیی میدیاد سەر بە ئاکپارتییە و رەتیدەکاتەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گەورەشارەوانیی مێردین سروودی نیشتمانیی تورکیا نەگوترابێتەوە و دەڵێت، "تۆمەتەکان بێ بنەمان."
سەردانە یەک رۆژییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژنامەکانی تورکیا دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
ئەو ژنە 81 ساڵە کوردەی لە وان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە لەگەڵ هاوژینەکەیدا خرابووە زیندان و، دواتر بەهۆی خراپیی باری تەندروستی سزاکەی دواخرا، جارێكی دیکە زیندانیکرایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەو عێراق بەڕێکەوت.
لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان تەرمی ژنێكی بەساڵاچوو، لە کۆنتەینەرێکدا دۆزرایەوە و پشکنین بۆ تەرمەکەی دەکرێت
لە پێشانگەی کتێبی ئیزمیر لە تورکیا بەهۆی وشەی "کوردستان" دەست بەسەر سێ پەرتووکی "بڵاوکراوەکانی دارا"دا گیرا و کارمەندێکیان دەستبەسەر کرا. باوەڕ بەرشەڤ خاوەنی "بڵاوکراوەکانی دارا" بە رووداوی راگەیاند، "شەوی رابردوو کارمەندەکەمان ئازاد کراوە."
ئەمڕۆ یانەی ئامەدسپۆر و ئیدرسپۆر رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، گەورەشارەوانیی ئامەد داوا لە لایەنگرانی ئامەدسپۆر دەکات، فیشەکی رووناککەرەوە بەکارنەهێنن
لێکۆڵینەوە لە گەورەشارەوانییەکانی ئامەد و مێردینی باکووری کوردستان دەستیپێکردووە. بانگەشەی ئەوە دەکرێ، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیدا ئاڵای تورکیایان لابردووە و سروودی نیشتمانییان نەگوتووەتەوە.
لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر نۆ قوتابی کچ خرایە زیندانەوە.
نوێترین ئامار لە بارەی رێژەی منداڵ لە پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان لە ساڵی رابردوو بڵاوکرایەوە. بەپێی ئامارەکە زۆرترین منداڵ و کەمترین منداڵ لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان.
لە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریهیسار لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا بوومەلەرزەیەک روویدا، کە گوڕەکەی 4.5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
هاکان، فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ڤتنبێرخ، سەردانی هۆڵەندا دەکات و لەگەڵ هاوتا هۆڵەندییەکەی کۆدەبێتەوە
دەم پارتی "پێشێلکارییەکان"ی هەڵبژاردنی 31ـی ئادار و دۆخی دەمیرتاش و کاڤاڵا لەگەڵ فەرەنسییەکان تاوتوێ دەکات.
پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی کار بۆ گۆڕینی دەستووری 100 ساڵەی تورکیا دەکات. پەرلەمانتارێكی کوردی ئەو پارتە دەڵێت، لە سایەی پارتەکەیانەوە، ئەمڕۆ دەم پارتی دەتوانێت باس لە هەڵواسینی تابلۆی کوردی بکات و داشکاندنی باج تەنیا بۆ تابلۆی کوردی بە "جیاکاری و هاندان" پێناسە دەکات.
لە ماوەی کەمتر لە دوو کاژێردا دوو بوومەلەرزە لە پارێزگای تۆکاتی تورکیا روویدا. بەو هۆیەوە ئەمڕۆ لە سێ شارۆچکەی ئەو پارێزگایە دەرگای قوتابخانەکان ناکرێنەوە.
ئەنجوومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکاران لە تورکیا رایگەیاند، لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لانیکەم 425 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
لە شەش رۆژی پشووی جەژندا 48 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و 184 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پەنابەری کوردێکی کورد لە فەرەنسا، کە لە تورکیا سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، دەستبەسەرکراوە و فەرەنسا دەیەوێت رادەستی تورکیای بکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی دوو کوردی دیکەی رادەستی تورکیا کردەوە.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستیان بە هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەران کردووە و لە ماوەی پێنج رۆژدا لە 30 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیادا نزیکەی 1200 کۆچبەریان دەستگیرکردووە.
لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا، کە گوڕەکەی 4.1 پلەی رێختەر بوو.
لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، جارێكی دیکە شەڕ لەنێوان بنەماڵە سەرکەوتوو و دۆڕاوەکان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیادا دروستبوو و لە ئەنجامدا حەوت کەس بریندار بوون.
لە ماوەی یەک رۆژدا زیاتر لە 11 هەزار گەشتیار، سەردانی گردی خرابڕەشکێ ـیان لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان کردووە.
هەناردەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا 33.90٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە دوو ملیار و 731 ملیۆن و 317 هەزار دۆلار.
لە ناوچەی چیای گابار سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بەرهەمهێنانی نەوت زیادیکردووە و رۆژانە زیاتر لە 40 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێت.
لە پێنج رۆژی پشووی جەژندا لە باکووری کوردستان و تورکیا 38 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 870ی دیکەش بریندار بوون.
کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، جگە لە پارێزگاکانی مەڵەتی، دێرسم و ئەرزینگان، لە پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان باران دەبارێت.
فەرەنسا کوردێکی بە ناوی محەممەد کۆپاڵ رادەستی تورکیا کردەوە. ئەنقەرە دەڵێت، ئەو کەسە ئەندامی پەکەکە بووە، بەڵام رێکخراوەکانی نزیکی پارتەکە ئەو بانگەشەیە رەتدەکەنەوە.
کارگەیەکی شیرینی لە ئیستەنبووڵ، جۆرێكی جیاوازی پاقلاوە دروست دەکات، کە بە پاقلاوەی وەنەوشەیی ناسراوە و نەخۆشانی شەکرەش دەیخۆن
لە شارۆچکەیەکی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخی ب