رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچكەی دێرک سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، 13 سیاسەتڤانی کورد بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
رۆژی دووشەممە 6ی ئایار دانیشتن لە سێیەمین دادگەی سزا قورسەکانی دێرک بەڕێوەچوو، لەبارەی 21 سیاسەتڤانی کورد کە لە دۆسیەی "پرۆسەی خۆسەری ساڵانی 2015 - 2016" دادگایی دەکران، بڕیاری کۆتایی درا.
ئەو 21 کەسەی لەو دۆسیەیەدا بە بەند نەکراوی دادگایی دەکران، ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون. پارێزەرەکانیان بەرگرییان لێکردن و جەختیان لەوە کردەوە، بریکارەکانیان بێتاوانن.
دادگە لەبارەی هەریەک لە عادل دۆڵجەک، حەمدوڵڵا دوران، ئیبراهیم ئەکتیرەن، محەممەد سدیق شانڵی، نوورەدین ئەکتیرەن، رەمزی کیران، سەدات مەرجان و زەینەب دەمیر بڕیاری بێ تاوانبوونیانی دا.
بە پشتبەستن بە گوتەی "گەواهیدەری نهێنی" و بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەر هەریەک لە عەبدولحەمید ئاکسۆی، بەدرخان ئەکتیرەن، بەدرخان ئەیە، بەدران ساڤوجو، جەنگیز گەزەر، ئیحسان دەمیر، مەحموود ئاکتاش، محەممەد بیلگەن، محەممەد سدیق ئاکساک، محەممەد شیرین ئەیە، رەمەزان ئۆزدۆغان، سەمیح بیلگەن و تارق ئەکتیرەن دا سەپاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ