لەوەڕگا سرووشتییەکانی چیای ئاگری خەرجیی ئاژەڵدارانی کەمکردووەتەوە

18-06-2024
هەوار ئیسماعیل
لەوەڕگایەکی سرووشتی لە ئاگری
لەوەڕگایەکی سرووشتی لە ئاگری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کوێستانەکانی چیای ئاگری لە سنووری پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان لەنێوان چیاکانی ئاگریی گەورە و ئاگریی بچووک هەڵکەوتوون، لە ساڵێکدا بۆ ماوەی شەش مانگ لەوەڕگای سرووشتین بۆ ئاژەڵدارانی ناوچەکە.
 
دکتۆر عەلی ئیحسان ئاتاڵای، سەرۆکی بەشی زانستی ئاژەڵداریی کۆلێژی کشتوکاڵیی زانکۆی ئیدر دەڵێت، "ئەم کوێستانانە بۆ ئاژەڵداری و بەتایبەتیش بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵی بچووک گەورەترین سەرچاوەی خۆراکن. لە ئاژەڵداریکردندا بۆئەوەی داهاتێکی زیاترمان هەبێت و ئابوورییانەتر بێت، پشتبەستن بە لەوەڕگاکان خاڵێکە ناتوانین دەستبەرداری بین."
 
ئەو مەڕ و ماڵاتانەی لەم لەوەڕگا سرووشتییانەدا دەلەوەڕێن، گۆشتێکی بەتامتر و شیرێكی بەرهەمدارتریان هەیە. هەر مەڕ یان بزنێكی شیردەر لە ساڵێکدا نزیکەی 100 لیتر شیر دەدات.
 
یەنەر ئاتڵی، ئاژەڵدار ئاماژەی بەوە کرد، "ئێرە چیای ئاگرییە، قەدپاڵی چیای ئاگرییە، لەوەڕگایەکی باشە، دوای دوو مانگ دەچینە سەرووتر، گژوگیاکان باشتر دەبن."
 
لە سنووری پارێزگای ئیدر نزیکەی یەک ملیۆن مەڕ و ماڵات هەن، بوونی ئەم لەوەڕگایانە خەرجیی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتی ئاژەڵدارانی کەمکردووەتەوە و گۆشت و بەرهەمەکانی شیری زیاد کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە