رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان بگرێتەوە و لە پارێزگای ئەردەخانیش یەکەمین بەفری ساڵ باری.
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە لەلایەن کەشناسیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە، 01-10-2023، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ پارێزگاکانی ئامەد، شرنەخ، ئێلیهـ و سێرتی باکووری کوردستان بگرێتەوە.
کەشناسیی تورکیا هۆشداری لە دروستبوونی لافاو و هەورە برووسکە لە بەشێكی ناوچەکانی ئەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان دەدات و دەڵێت، دەکرێت بارانبارینی زۆر و لافاو، ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەندێک شوێن دروستبکات.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی شەممە، 30-9-2023، لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان بە شێویەکی پچڕ پچڕ باران و تەرزە باری و لە هەندێک شەقام و کۆڵانەکانی ناوەندی شاری ئەردەخانیش لافاو دروستبوو.
دواتریش لە چیای قسرێ لەو پارێزگایە کە سێ هەزار و 197 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە یەکەمین بەفری ساڵ باری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ