بانکی ناوەندیی تورکیا سوودی بانکی رادەگەیێنێت

21-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانوونی یەکەم رێژەی سوودی بانکی رادەگەیێنێت؛ پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن کە رێژەی سوودی بانکی زیاتر بەرز بکرێتەوە.
 
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی حافیزە گایە، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە و لە کاژێر 14:00 بڕیاری خۆی لەبارەی سوودی بانکی رادەگەیێنێت.
 
بانکی ناوەندیی تورکیا لە دوایین کۆبوونەوەیدا، کە لە 23ی تشرینی دووەمی رابردوو بوو، سوودی بانکی 500 خاڵ زیادکرد و رێژەکەی لە 35% بۆ 40% بەرزکردەوە.
 
بەگوێرەی راپرسییەکی ئانادۆڵ کە بە بەشداریی 14 شارەزای ئابووری ئامادە کراوە، پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندیی تورکیا سوودی بانکی 250 خاڵی دیکە بەرز بکاتەوە.
 
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکان، ئابووریناسان پێشبینی دەکەن سوودی بانکی 250 بۆ 500 خاڵی بنەڕەتی زیاد بکرێت و رێژەکە لەنێوان 42.50% بۆ 45% بەرزبکرێتەوە.
 
بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا لە 14ی ئایاردا یەک دۆلار بە 19 لیرە و 60 قروش مامەڵەی پێوە دەکرا؛ لە دووەم گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کە لە 28ی ئایار کرا، بۆ یەکەمین جار بەهای یەک دۆلار 20 لیرەی تێپەڕاند و دوای هەڵبژاردنەکان بۆ یەکەمجار لە 26ی حوزەیراندا بەهای یەک دۆلار گەیشتە 26 لیرە.
 
رۆژی 22ی حوزەیرانی 2023، بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکی بە 650 خاڵی بنەڕەتی یان بە رێژەی 6.50% زیادکرد و رێژەکەی گەیاندە 15%، ئەوەش کەمتر بوو لە ئاستی پێشبینییەکان.
 
بانکی ناوەندیی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 20ـی تەمموزی 2023 رێژەی سوودی بانکی بە زیادکردنی 250 خاڵی بنەڕەتی، رێژەی سوودی بانکی لە 15% بۆ 17.5% بەرزکردەوە. لە کۆبوونەوەی مانگی ئابدا بە زیادکردنی 750 خاڵی بنەڕەتی رێژەی سوودی گەیاندە 25% و لە کۆبوونەوەی مانگی ئەیلولدا رێژەکەی بۆ 30%، لە تشرینی یەکەمدا بۆ 35% و لە تشرینی دووەمدا رێژەکەی گەیاندە 40%.
 
ئەمە لە کاتێکدایە بانکی ناوەندیی تورکیا ساڵی رابردوو چوار جار لەسەر یەک سوودی بانکی کەمکردەوە و لە کۆبوونەوەی شوباتی ئەمساڵیدا سوودی بانکی لە 9% بۆ 8.5% کەمکردبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.