رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، لە باکووری کوردستان و تورکیا 34.4%ـی ژنان و 23.8%ـی پیاوان بە شێوەیەکی نافەرمی کار دەکەن، کە بە "کارکردن لە دەرەوەی کاری فەرمی" ناسراوە. زۆربەشیان لە کەرتی کشتوکاڵدا کار دەکەن.
بەپێی داتاکانی ئەو رێکخراوە بێت، لە تورکیا ژنان زیاتر لە پیاوان کاری نافەرمی دەکەن. لە کەرتی کشتوکاڵدا 96.5%ـی ژنان و 76%ـی پیاوان بە شێوەیەکی نافەرمی و بەبێ بیمە کاردەکەن.
بەپێی ئامارەکان رێژەی کرێکارانی نافەرمی و بێ بیمە لە باکووری کوردستان و تورکیا 27.3%ـە. رێژەی ئەو ژنانەی کە بە شێوەیەکی نافەرمی و بێ بیمە کار دەکەن 34.4% و پیاوان 23.8% ـە.
ئەو کەرتەی زۆرترین کرێکاری نافەرمی و بێ بیمەی کاری تێدا دەکات کەرتی کشتوکاڵە. لە کەرتی کشتوکاڵدا رێژەی کرێکارانی نافەرمی و بێ بیمە 84.5% و لە هەموو کەرتەکانی دیکە 17.3%ـە.
لە کەرتی خزمەتگوزاریدا رێژەی کرێکارانی نافەرمی و بێ بیمە 17.5%ـە و لە کەرتی پیشەسازیدا 16.9%یە.
لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ساڵی 2004ـدا رێژەی کرێکارانی نافەرمی و بێ بیمە 50.14% بووە. لە 20 ساڵی رابردوودا بۆ 45% دابەزیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ