رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ لەمڕۆوە 11 پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە لەلایەن کەشناسیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ (سێشەممە، سێی تشرینی یەکەمی 2023) شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ پارێزگاکانی ئامەد، شرنەخ، ئێلیهـ، سێرت، مێردین، خارپێت، مووش، بەدلیس، ئاگری، وان و جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بگرێتەوە.
کەشناسیی تورکیا هۆشداری لە دروستبوونی لافاو و هەورە برووسکە لە بەشێكی ناوچەکانی ئەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان دەدات و دەڵێت، دەکرێت بارانبارینی زۆر و لافاو، ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەندێک شوێن دروستبکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ