تورکیا رەتیدەکاتەوە وڵاتینامەی بە 2.5 ملیۆن هاووڵاتی سووریا دابێت

21-08-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ناسنامە و کاروباری رەگەزنامەی تورکیا رایگەیاند، "ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن 2.5 ملیۆن هاووڵاتیی سووریا وڵاتینامەیان پێدراوە، راست نین." 
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 21ـی ئابی 2024) سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن دوو ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی سووریا وڵاتینامەی تورکیایان پێدراوە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سووریانەی وڵاتینامەی تورکیایان بەدەستهێناوە، 238 هەزار و 768 کەسن. لەو ژمارەیەش 134 هەزار و 624 کەسیان پێگەیشتوو  104 هەزار و 144ـی دیکەیان منداڵن."
 
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە لەو کابینەیەی حکومەتدا بە گشتی 183 هاووڵاتی سووریا، کە 82 کەسیان منداڵ بوون، وڵاتینامەی تورکیایان پێدراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ناسنامە و کاروباری رەگەزنامەی تورکیا دەڵێت، "نابێت پشت بەم زانیارییە هەڵانە ببەسترێت."  
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.