رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان ژنێک لە نهۆمی شەشەمی باڵەخانەیەک کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 28ـی تەممووزی 2023 لە گەڕەکی باغڵار لە ناوەندی شارۆچکەی میدیاد روویدا.
دوای ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکرانەوە کە ژنێک لە نهۆمی شەشەمی لە شوقەیەکەوە کەوتووەتە خوارەوە، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
تیمەکانی تەندروستی لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەری سەرەتاییان بۆ (گ. ئو.) کرد، کە بە سەختی بریندار ببوو.
دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە میدیاد (گ. ئو.) لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هێشتا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە، کە ئایا ئەو ژنە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە، یان بە هەڵە کەوتووەتە خوارەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ