رووداو دیجیتاڵ
بومەلەرزەیەک لە کەناراوەکانی شارۆچکەی مارماریسی سەر بە پارێزگای موغڵای تورکیا روویدا.
بەگوێرەی دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیللی، گوڕی بوومەلەرزەکە 4.6 پلەی رێختەر بووە. ئافادیش دەڵێت 4.4 پلە بووە.
بەگوێرەی راگهیێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، کاژێر 07:27 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 8ـی ئاداری 2024، بوومهلهرزهیهك به گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە کەناراوەکانی شارۆچكهی مارماریس لە دەریای نێوەڕاست تۆمارکراوە.
بوومهلهرزهكه له قووڵایی 36.05 كیلۆمهتردا روویداوه و شارۆچكهی مارماریس چەقی بوومەلەرزەکە بووە.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو خەڵکی دروستبووە و لە پارێزگاکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.
تائێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن بەرپرسە کارگێڕییەکانی پارێزگای موغڵا لەبارەی زیانی بوومەلەرزەکە بڵاوەکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ