رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی عەریفێکی وڵاتەکەی لە باشووری کوردستان راگەیاند، کە بۆمبێکی پێدا تەقیوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە رۆژی شەممە 26ـی ئابی 2023 بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ عەریفێک بە ناوی تانەر تۆرون گیانیلەدەستداوە.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەو عەریفە تەمەنی 29 ساڵ بووە و خەڵکی پارێزگای عوسمانییە ـی تورکیایە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکردەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام روونی نەکردووەتەوە، بۆمبەکە بۆمبی سوپا بووە، یان گەریلاکانی پەکەکە.
سوپای تورکیا بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی چنگ - قوفڵ ـی لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە تائێستا گیانلەدەستدانی 624 گەریلا و کوژرانی 103 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، کە باڵی سەربازی پەکەکەیە کوژرانی دوو هەزار و 996 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 361 گەریلای راگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ