رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا، کە گوڕەکەی 4.1 پلەی رێختەر بوو.
بە گوێرەی راگهیێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد، بوومەلەرزەکە لە کاژێر 08:44 خولەکی ئەمڕۆ هەیینی 12ـی نیسانی 2024 لە شارۆچكەی "بەتاڵگازی" سەر بە پارێزگای مەڵەتی لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ترس و دڵەراوکێی لە نێو خەڵکی دروستبووە و لە پارێزگاکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر کە چەقەکەیان پارێزگای مەرەش بوو، 10 پارێزگای تورکیایان هەژاند. بە گوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا، زیاتر لە 53 هەزار کەس بەهۆی هەردوو بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ