رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە دووەم رۆژی جەژندا 726 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە، لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە رۆژانی جەژنی قورباندا گەیشتە 16 کەس.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی لە رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، رۆژی 16ی حوزەیران لە باکووری کوردستان و تورکیا 726 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لەو رووداوانەدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1295ی دیکەش بریندار بوون.
جگە لەوەش، 18 هەزار و 889 ئۆتۆمبێل بەهۆی تیژڕۆییەوە سزای داراییان بۆ بڕاوەتەوە و 17 هەزار و 227 ئۆتۆمبێلیش رێکاری دیکەیان بۆ گیراوەتەبەر.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە یەکەم رۆژی جەژندا 5 کەس گیانیان لەدەستدابوو و 521 کەسیش بریندار بوونە. بەمەش لە دوو رۆژی جەژنی قورباندا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 716 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ