رووداو دیجیتاڵ
چەند رۆژێکی دیکە وەرزی هاوین دێت و لە ناوچەکە پلەی گەرما بەرزبووەتەوە، بەڵام لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگا خەریکی راماڵینی بەفرن بۆ کردنەوەی رێگەکان.
ئەو شوێنەی بەفری لێ رادەماڵرێ، کوێستانەکانی گوندی تویگون ـە سەر بە شارۆچکەی سەلیم.
عەلیجان ئایاغان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تایبەتی شارۆچکەی سەلیم دەڵێ "سەرەڕای ئەوەی لە نێوەڕاستی مانگی حوزەیرانین، کارەکانمان بۆ راماڵینی بەفر بەردەوامە. لە کاتێکدا لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی رۆژئاوامان وەرزشی چوونە نێو دەریا دەستیپێکردووە، ئێمە هێشتا وەرزی راماڵینی بەفرمان تەواو نەکردووە".
قەرس ئەمساڵ، هاوشێوەی بەشێكی دیکەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان، زستانێکی سەختی بەڕێکرد.
سەزایی یوردئاڵان، سەرپەرشتیاری تیمی راماڵینی بەفر لە قەرس باسی ئەوە دەکات "هەموو ساڵێک لە نێوەڕاستەکانی مانگی حوزەیران، لێرە درێژە بە کارەکانی تایبەت بە راماڵینی بەفر دەدەین. هۆکارەکەی ئەوەیە بەفرەکە لە خۆیەوە ناتوێتەوە. لەبەر ئەوەی ئاژەڵداران و کۆچەرەکان ئەم رێگەیە لە چوون بۆ کوێستانەکان بەکار دێنن، بۆ هاوکاریکردنی گوندنشینان و کردنەوەی رێگەکان بە رووی هاتووچۆدا ناچارین دەستوەردان دەکەین."
ئەم ناوچەیە کە نزیکەی سی هەزار مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، لەوەڕگەی سرووشتی تێدایە و ئاژەڵداران لەم وەرزەدا بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان رووی تێدەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ