رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان دوو کەس بەتۆمەتی ئەندامێتیی لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە خرانە زیندانەوە.
ئەو دوو کەسە رۆژی پێنجشەممە، 15ـی شوباتی 2024 لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، کە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی سەمسوور کرا، لەلایەن تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە دەستبەسەرکران.
تیمەکان بەیانی زوو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو داواکراوە و دوای دەستبەرکردنیان درانە دادگە.
شەوی رابردوو دادگەی سەمسوور بەتۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردن و خرانە زیندانەوە.
لە تورکیا رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەکەکە، خەڵکی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن. بەر لە هەڵبژادنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە 31ـی ئاداری ئەم ساڵدا بکرێت هەڵمەتەکانی دەستبەسەرکردن و گرتن زیادیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ