رکابەرییەکی بەهێز لەنێوان دەم پارتی و ئاکپارتی لە باکووری کوردستان هەیە

19-03-2024
هەوار ئیسماعیل
رکابەری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان
رکابەری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەمتر لە دوو هەفتەی دیکە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستپێدەکات. لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەنگدان، بانگەشەی پارتە سیاسییەکان چڕبووەتەوە؛ لە باکووری کوردستان رکابەریی سەرەکی لەنێوان دەم پارتی و ئاکپارتی دایە.
 
دەم پارتی، ئاکپارتی بە دانانی قەیووم لەسەر شارەوانییەکانیان تۆمەتبار دەکات و دەڵێ، لەم هەڵبژاردنەدا کۆتایی بە دەسەڵاتی قەیووم دەهێنن.
 
دۆغان هاتوون، بەربژێری دەم پارتی بۆ سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئامەد بە رووداوی گوت هەشت ساڵە شارەوانی لەدەست قەیووم دایە و ئەوەش نە لە خزمەتی گەل دا بووە و نە بە ویستی گەل بووە ''کاتێک شارەوانی لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا بوو، بۆ نزیکەی 15 ساڵ لە بوارەکانی زمان، کولتوور، هونەر و ژن و لە بوارە تەکنیکییەکانیشدا خزمەتێکی باشی شارەکە کرا و زۆر شت کرا. ئەگەر بڵێی هەموو شت 100٪ تەواو بوو، نەخێر بەو جۆرە نەبوو. ئێمەش کەموکورتیمان هەبوو.''
 
ئاکپارتی سەرۆکی شارەوانییەکانی دەم پارتی کە پێشتر هەدەپە بوو، تۆمەتبار دەکات بەوەی داهاتی شارەوانییەکانیان بۆ قەندیل ناردووە و خزمەتی خەڵکی ناوچەکەیان نەکردووە.
 
مەهمەت یارکا، بەربژێری ئاکپارتی بۆ سەرۆکی شارەوانیی شرنەخ بە رووداوی گوت "شرنەخ چەندین ساڵ بەهۆی تیرۆرەوە دواکەوت، بەڵام حکومەتی ئاکپارتی هیچ کاتێک ئەوەی نەگوتووە کە ئەو کەسەی دەنگی نەدا بە من، ئەو کەسە لەگەڵم نییە. ئاکپارتی لە هەر کوێ بووبێت خزمەتی کردووە.''  
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019ـدا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە ئێستا لە ژێر چەتری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) درێژە بە سیاسەتکردن دەدات، لە باکووری کوردستاندا 65 شارەوانی بردەوە، بەڵام ئێستا تەنیا سێ شارەوانیی بەدەستەوە ماوە و ئەوانی دیکە لەلایەن دەسەڵاتەوە قەیوومیان بۆ دانراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''