رووداو دیجیتاڵ
لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ دەست بەسەر 568 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا.
وەزارەتی بازرگانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2024 لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆی رایگەیاند، تیمەکانی پاراستنی گومرگ لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ دەستیان بەسەر بڕی 568 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرتووە.
وەزارەتەکە وێنەى ئەو مادە هۆشبەرانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بۆ پاراستنى میلـلەت و گەنجان و منداڵەکانمان لە ماددە هۆشبەرەکان، هەموو هەوڵێکى خۆمان دەدەین و بەردەوامیشین. ئێمە دەرفەت و مافی ژیان نادەین بەو کەسانەی هەوڵدەدەن بازرگانی قەدەخە بکەن و داهاتووی تەندروستمان بخەنە مەترسییەوە."
لەم ساڵانەی دواییدا لە باکووری کوردستان و تورکیا بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیادبووندایە.
رۆژانە چەند گەورە بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن، ژمارەیەکیان بیانین و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکەن.
بە گوتەی عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانیی تورکیا، ساڵی رابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا، نزیکەی 12 تۆن مادەی هۆشبەر لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان دەستی بەسەردا گیراوە، کە بەهاکەی 23 ملیار و 74 ملیۆن لیرەی تورکییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ