رووداو دیجیتاڵ
دامەزراوەی ئاماری تورکیا پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر و بەرهەمهێنەرانی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە. داتاکان ئاماژە بە خاوترین هەڵاوسانی ساڵێک لەسەر بنەمای مانگانە دەکەن. هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی حوزەیران بۆ یەکەمجار لە هەشت مانگدا کەمیکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3-7-2024، دامەزراوەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، لە حوزەیرانی 2024دا هەڵاوسان 1.64٪ بووە و هەڵاوسانی ساڵانەش بە 71.60٪ تۆمارکراوە.
بەڵام بەگوێرەی راپۆرتی گرووپی لێکۆڵینەوەی هەڵاوسان (ENAG) کە هەر ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، هەڵاوسان لە حوزەیرانی 2024ـدا 4.27٪ بووە و هەڵاوسانی ساڵانەش گەیشتووەتە 113.08٪.
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، نرخ لە کەرتی بیناسازی لە مانگی حوزەیران بەراورد بە مانگی ئایار 3.79٪ بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخ لە کەرتی پۆشاک 0.58٪ دابەزیوە.
بەپێی داتاکانی گرووپی لێکۆڵینەوەی هەڵاوسان، لە مانگی حوزەیراندا نرخی کەرتی پۆشاک زۆرترین بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها نرخی کەرتی تەندروستی کەمترین بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ