رووداو دیجیتاڵ
ئەندامانی کۆمەڵەی یانەی وەرزش و سرووشتی شاری وان لەسەر چیای رەش لە پارێزگای وانی باکووری کوردستانن. ئەم یانەیە کە هەموو هەفتەیەک ناوچەیەکی گەشتیاریی وان دەناسێنن، لە دوایین رۆژی ساڵی 2023دا چوونە لووتکەی چیای رەش.
عومەر دەمەز-سەرۆکی کۆمەڵەی یانەی وەرزش و سرووشتی وان لە رێگەی رووداوەوە داوای لە هاووڵاتییان کرد بەشداریی گەشتەکانی سرووشت بکەن.
ئەو ئەندامانەی بۆ یەکەمجار بەشداریی گەشتەکانی کۆمەڵەکەیان کردووە، دڵخۆشیی خۆیان بە بەشداریکردنیان دەربڕی.
گەشتیار و وەرزشڤانان دوور لە ژیانی رۆژانە، ساتی خۆش لەنێو سرووشتدا بەسەردەبەن.
کۆمەڵەی یانەی وەرزش و سرووشتی شاری وان لە ساڵی 2012 دامەزراوە. هەموو هەفتەیەک گەشتێک بۆ ناوچە گەشتیاری و سرووشتییەکانی پارێزگای وان دەکەن و ناوچەکە دەناسێنن.
کۆمەڵەکە لە چیاڤانی، خلیسکێنە، رافتینگ، پەڕەشووت و پاراستنی ژینگە چالاکن، چیاڤان و وەرزشڤانانی شارەکانی دیکەی باکووری کوردستانیش بەشداریی چالاکییەکانیان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ