رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئیستەنبووڵ دەست بەسەر چوار تۆن و 604 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە و هەشت کەسیش دەستگیرکراون.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە ئێکس رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا لە ئیستەنبووڵ، دەستگیراوە بەسەر چوار تۆن و 604 کیلۆ مادەی میتامفیتامین، هەروەها هەشت کەس دەستگیرکراون، کە چواریان بیانین.
یەرلیکایا لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی، "ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی بازرگانانی ژەهر لە سەرتاسەری وڵاتەکەمان تادێت بەردەوام دەبێت. تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی مادەی هۆشبەر لە شارۆچكەکانی بەیلیکدوزو، ئارناڤوتکۆی و باهچەلیئەڤلەر لە پارێزگای ئیستەنبووڵ ئۆپەراسیۆنیان کرد، دەستگیرا بەسەر چوار تۆن و 604 کیلۆگرام مادەی میتامفیتامین".
لەم ساڵانەی دواییدا بەکارهێنان و بازرگانیی بە مادە هۆشبەرەکان لە تورکیا زیادیکردووە.
بە گوتەی عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانیی تورکیا، ساڵی رابردوو لە تورکیا، نزیکەی 12 تۆن مادەی هۆشبەر لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان دەستی بەسەردا گیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ