رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەنجامی راپرسیی پڕۆفایلی بەساڵاچووانی تورکیا، 95 هەزار و 863 کەسی بەساڵاچوو لە ئامەد دەژین و 64٪یان هەست بە دڵخۆشی دەکەن.
دەستەی ئاماری تورکیا رۆژی چوارشەممە، 27ی ئاداری 2024، داتای بەساڵاچووانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی داتاکانی ئەو ئامارە کە لەلایەن دەستەی ئامار و وەزارەتی خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە ئامادەکراوە، لە پارێزگای ئامەد 95 هەزار و 863 کەسی بەساڵاچوو دەژین. 64٪یان خۆیان بە دڵخۆش، 27.9٪یان وەڵامیان نەداوەتەوە، 8٪یان دەڵێن ئاسوودە نین.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ژمارەی بەساڵاچووان لە تورکیا و باکووری کوردستان ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردووە و 8.7 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
لە پێنج ساڵی رابردوودا رێژەی کەسانی بەساڵاچوو 21.4% زیادیکردووە و یەک ملیۆن و نیو بەساڵاچوو زیادیکردووە.
کەمترین بەساڵاچووش لە سێ پارێزگای باکووری کوردستانن. لە ساڵی 2023دا ئەو پارێزگایەی لەسەر ئاستی تورکیا کەمترین رێژەی دانیشتوانی بەساڵاچووی تێدا بووە، پارێزگای شرنەخ بووە لە باکووری کوردستان کە رێژەی بەساڵاچووی 3.5% بووە. دوای ئەو پارێزگایە جۆلەمێرگ بە 4% بە پلەی دووەم و رووها بە 4.2% لە پلەی سێیەم دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ