رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان رێگەی 464 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی داخران.
شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە؛ ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2023 لە پارێزگاکانی وان، ئەرزەڕۆم و قەرسی باکووری کوردستان بەهۆی بەفرەوە رێگەی 464 گوند و مەزرا داخرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی گەورەشارەوانی وان، لە سنووری ئەو پارێزگایە بەهۆی بەفرەوە رێگەی 142 گوند داخراوە، هەروەها بەفر هاتووچۆی لە رێگەی وان-میکس پەکخستووە. تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە کارەکانی تایبەت بە کردنەوەی رێگەکان کردووە.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگەی زیاتر لە 316 گوند و مەزرا داخرا. لە پارێزگای قەرسیش رێگەی شەش گوندی سەر بە ناوەندی شار و ناوچەی زاروشاد بەهۆی بەفرەوە داخران.
لەو دوو پارێزگایەش تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبان دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ کردنەوەی رێگەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ