رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئاماری یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی رووسیا ئەم ساڵ نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیاری رووسی سەردانی تورکیایان کردووە.
یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی رووسیا رۆژی دووشەممە، 4ـی کانوونی یەکەمی 2023 رایگەیاند، ساڵی 2023 ژمارەی ئەو گەشتیارە رووسیانەی سەردانی تورکیایان کردووە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 800 هەزار گەشتیار،
ژمارەی ئەو گەشتیارانەی رووسیا کە روویان لە تورکیا کردووە، بەراورد بە هەمان مانگەکانی ساڵی رابردوو 26٪ زیادیکردووە. لە نێو ئەو گەشتیارە بیانییانەی بۆ گەشتکردن تورکیایان هەڵبژاردووە زۆرترینیان گەشتیاری رووسین. لە دوای رووسەکان، ئەڵمانی و ئینگلیزەکان دێن.
گەشتیارانی رووسی زیاتر سەردانی شاری ئانتاڵیای تورکیایان کردووە کە دەکەوێتە کەنارەکانی دەریای نێوەڕاست. لە 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2023ـدا سێ ملیۆن و 300 هەزار گەشتیاری رووسی روویان لە ئانتاڵیا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ