رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەی سەرەکیی چەند شارۆچکەیەک و 35 گوند داخران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2024، بەهۆی بەفربارین، رێگەی ژمارەیەک گوند و شارۆچکە داخراون و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.
شارەوانیی سێواز رایگەیاند، رێگە سەرەکییەکانی ناوەندی شار-کورتلاپا، سۆغوک چەرمیک-دۆغانشار، ئۆرتاکەنت-کۆیولهیسار و شارکشلا-یەڵدزئەلی بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفر و بەستەڵەکەوە داخراون.
هەروەها ئیدارەی تایبەتی سێواز رایگەیاند، بەهۆی بەفربارین لە سەرتاسەری پارێزگاکە رێگای 35 گوند داخراون و لە راگەیێندراوێکدا داوا لە شۆفێران دەکات گوێ لە هۆشدارییەکانی کەشوهەوا بگرن و بەو پێیە خۆپارێزی بکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان دروست کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ