خاوەن قەرزێک لە تورکیا گۆڕی قەرزدارەکەی دەسووتێنێت: هەڵاتن ئاسان نییە برام، بۆ کوێ هەڵدێیت؟

24-04-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خاوەن قەرزێک لە تورکیا گۆڕی قەرزدارە مردووەکەی هەڵدایەوە و ئاگری لە جەستەی بەردا و لە هەژماری سۆشیاڵمیدیای خۆیدا دیمەنەکەی بڵاوکردەوە.
 
رووداوەکە شەوی شەممە 20ی نیسان لە گۆڕستانی ئەرڤاهـ لە ناوەندی شاری ئاکسارای لە تورکیا روویدا.
 
عەبدوڵڵا کۆسە-ی تەمەن 40 ساڵ قەرزار بوو، هەشت رۆژ پێشتر بە فیشەک خۆی کوشتبوو و تەرمەکەی لەلایەن شوانێکەوە دۆزرابووەوە.
 
عەبدوڵڵا کۆسە نزیکەی 400 هەزار لیرە (12290 دۆلار) قەرزداری "عەلائەدین یە" بوو. عەلائەدین رۆژی 20ی نیسان کە رۆژی پارەدان بووە، شەو چووە سەر گۆڕی قەرزدارەکەی، سەرەتا لەگەڵ گۆڕکەی قسەی کرد، دواتر بەشێكی گۆڕەکەی کردەوە و ئاگری تێبەردا. دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە، ئاگرەکەیان کوژراندەوە و ئەنجامدەرەکەیان دەستبەسەر کرد.
 
"عەلائەدین یە" کە هەموو کارەکانی لە پەخشی راستەوخۆی سۆشیاڵمیدیای خۆی بڵاوکردەوە، بەشێک لە گۆڕەکەی کردەوە، دواتر مادەیەکی سووتێنەری رشتە ناو گۆڕەکەوە و ئاگری تێبەردا. جنێو بە مردووەکە دەدا و سوکایەتیی پێ دەکرد و دەیگوت، "هەڵاتن هێندە ئاسان و سادە نییە برام. بۆ کوێ هەڵدێیت؟"
 
"عەلائەدین یە" دوای وەرگرتنی گوتەکانی لە بنکەی پۆلیس ئازاد کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.