رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای ئیزمیر پێنج کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە و خێزانەکانیان دەستگیرکران.
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2023 لەسەر داوای داواکاری گشتیی ئیزمیر دەستیپێکرد، دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی بۆ شەش کەس دەرکرد.
بەگوێرەی میدیای فەرمی تورکیا ئەو کەسانەی فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە تۆمەتبارن بەوەی، "هاوکاری کەسوکاری زیندانیانی پەکەکە و خێزانەکانیان کردوون، هەروەها رێگرییان کردووە لە جیابوونەوەی ئەندامانی پەکەکە، دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد کراون.
سەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری خێزانی زیندانیان و کۆمەڵەی زمان و رۆشنبیری ئاڤێستا کە سەرۆکی دوو کۆمەڵەی کوردین، لە نێو دەستگیرکراوەکاندان.
ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی داواکراوەکەی دیکە بەردەوامە.
دوای هێرشەکەی رۆژی یەکشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2023 بۆ سەر بەرێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی تورکیا لە ئەنقەرە کە پەکەکە لە ئەستۆی گرت، لە ناوخۆی تورکیا چەندین کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و لایەنگری بۆ پەکەکە دەستگیرکراون، کە زۆربەیان ئەندام و لایەنگری هەدەپەن.
.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ