رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ ناوچەی دولی قەدەخە کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لەلایەن پارێزگای شرنەخەوە بڵاوکراوەتەوە، ناوچەی دولی کە لەنێوان شارۆچکەکانی بێشەباب و قلەبان هەڵکەوتووە وەک "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ناسێندراوە و بۆ ماوەی 15 رۆژ چوون و هاتنی خەڵک بۆی قەدەخە دەبێت.
بڕیاری قەدەخەکردنەکە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی حوزەیران دەستیپێکردووە و تاوەکو چواری تەممووز بەردەوام دەبێت.
پارێزگەی شرنەخ رایگەیاندووە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دەستەبەرکردنی سەلامەتیی گشتی، رێگری لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی دیکە، ئەو ناوچەیە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراوە.
سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی گەریلاکانی پەکەکە لەسەر سنووری باکوور و باشووری کوردستان و چەند پارێزگایەکی دیکەی باکووری کوردستان زیادکردووە، بەو هۆیەوە قەدەخەی هاتووچۆ و ناوچەی ئەمنیی تایبەت لە ناوچەکان رادەگەیێنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ