رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی رووسیا رۆژی 12ـی ئەم مانگە سەردانی تورکیا دەکات. لە دوای دەستپێکردنی لەشکرکێشیی سەرتاسەریی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ئەمە یەکەمجارە پووتین سەردانی وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ بکات.
بەرپرسێکی تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند، رۆژی 12ـی شوبات، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
گەشتەکانی پووتین بۆ دەرەوە لە مانگی ئاداری ساڵی رابردووەوە سنووردار کراون، دوای ئەوەی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پووتین دەرکرد بە پاساوی راگواستنی منداڵانی ئۆکراینی بۆ رووسیا.
بەو پێیەی تورکیا لایەنێک نییە لەو دادگەیە، پووتین دەتوانێت بەبێ ئەوەی نیگەرانی دەستگیرکردنی بێت، گەشت بۆ تورکیا بکات.
ئەنقەرە هەوڵدەدات رووسیا رازی بکات بگەڕێتەوە بۆ دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای رەش کە بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیایە. دوای ئەوەی مۆسکۆ لە مانگی تەممووزی رابردوو لێی کشایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ