رووداو دیجیتاڵ
پاسێک لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 20 کەس بریندار بوون.
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە سنووری شارۆچکەی نورداغی لەسەر رێگەی سەرەکی دیلۆک - ئادانا - تارسووس روویدا.
پاسێکی گەشتیاری لە رێڕەوەکەی دەرچوو و وەرگەڕا، لە ئەنجامدا 19 کەس لە سەرنشینەکانی و شۆفێرەکە برینداربوون.
هەر زوو تیمە تەندرووستییەکان، پۆلیس و جەندرمە چوونە شوێنەکە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە.
بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە ئابی ئەم ساڵدا 57 هەزار و 783 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە. لە رووداوانەدا 304 کەس گیانیان لەدەستداوە و 40 هەزار و 321 کەس برینداربوون.
لە سەرەتای ساڵیشەوە 402 هەزار و 843 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و هەزار و 837 کەس گیانیان لەدەستداوە و 256 هەزار و 83 کەس برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ