وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: لە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی، کوردی وانەی بژاردەیە

10-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پێشنیازێكی هەدەپ-دا ئاماژە بەوە دەکات، لە قوتابخانەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی لە رۆژئاوای کوردستان، عەرەبی زمانی پەروەردەیە و زمانەکانی تورکی و کوردی وەکو وانەی بژاردە دەخوێندرێن.
 
نەورۆز ئویسال ئاسلان و بێریتان گونەش، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - هەدەپ لە 10ی تشرینی دووەمی 2023 دۆخی ئەو شارانەی رۆژئاوای کوردستانیان خستەبەرباس کە لەژێر دەسەڵاتی تورکیا و ئەو گرووپە چەکدارانەن کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات.
 
پەرلەمانتارانی هەدەپ پێشنیازێکیان پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد و داوایان کرد وەزیری دەرەوە وەڵامی پرسیارەکانیان لەبارەی دۆخی عەفرین و سەرێکانی و گیرێسپی بداتەوە.
 
ئەم پرسیارانەی خوارەوە لە پێشنیازەکەدا هاتبوون:
 
* ئایا راستە بە مەبەست چڕیی دانیشتووان لە جوگرافیای عەفرین گۆڕانکاریی بەسەردا هێندراوە؟
* لە عەفرین کە پێشتر پارێزگاری بۆ دانراوە، چەند فەرمانبەری گشتیی تورکیا بە فەرمی بۆ عەفرین دانراون؟ مەودای کارەکانیان چین؟
* ژمارەی خەڵکی کورد، عەرەب، تورک و گەلانی دیکە له عەفرین پێش 20ی کانوونی دووەمی 2018 و ئێستا چەندە؟
* ئایا راستە لەلایەن کۆماری تورکیاوە بەرپرسی کارگێڕیی مەدەنی و بەڕێوەبەری قوتابخانە و پزیشک و مامۆستا لە عەفرین دامەزرێندراون؟
* زمانی پەروەردە لە عەفرین چییە؟ چالاکییە پەروەردەییەکان لەلایەن کێوە دابین دەکرێن؟ پرۆگرامی خوێندن چۆن دانراوە؟
* ئایا هیچ تێوەگلانێکی وەزارەتەکەت یان حکومەتەکەت هەیە لە گۆڕینی ناوی شوێنەکان لە عەفرین؟ ئەگەر وایە پاساوی ئەم گۆڕانکارییانە چییە؟
* ئاسایشی شارەکە لەلایەن کام گرووپانەوە دابین دەکرێت؟ پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ ئەو گرووپانەدا چییە؟
 
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری سیاسیی دوو قۆڵیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی پێشنیازەکەی داوەتەوە و دەڵێت، تورکیا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گەلی سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی، لە ناوچەکەیە.
 
ئاماژە بەوەش دراوە، "سوپای سووریای ئازاد و گرووپە چەکدارەکانی دیکە یەکگرتوویی و یەکپارچەییان پاراستووە و داواکارییەکانی خەڵکیان بەدیهێناوە.
 
لەبارەی زمانی پەروەردە لەو ناوچانەی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوە دراوە، "ئەو زانیارییانەی دەست وەزارەتەکەمان کەوتووە، ئەوەیە کە زمانی پەروەردە لە قوتابخانەکانی هەرێمەکە زمانی عەرەبییە، پرۆگرامی خوێندن لەلایەن لیژنەیەک لە مامۆستایانی خۆجێیی دیاریکراوە، هەروەها زمانی تورکی و کوردی وەکو زمانی بژارە لە پرۆگرامەکەدا جێگیر کراون."
 
نەورۆز ئویسال ئاسلان لەبارەی وەڵامەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە دا، "وەزارەت تەنانەت ھەست بە پێویستیی شاردنەوەی ئەو ھەموو کردەوە دووژمنکارانە ناکات، کە دژ بە زمان و کولتوور و بوونی گەلی کورد لە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی دەیکات. بەرگری لە ئەشکەنجەدان، دیارنەمانی زۆرەملێ، سیاسەتی توواندنەوە دەکات کە لە زۆربەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیشدا ئاماژەیان پێدراوە."
 
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپ، جەختی لەوە کردەوە، هەوڵ دەدرێت ناوچەکە لە کورد پاک بکرێتەوە و بکرێتە عەرەب و تورک. تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان سیاسەتەکانی تواندنەوەی جێبەجێ کردووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.