لە شەڕە چەقۆی نێوان دوو گرووپ لە رووها کەسێک کوژرا

30-03-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی سوێرەگ سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو گرووپ روویدا و بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
 
رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە 28ی ئاداری 2024، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی سوێرەگ روویدا. بە هۆکارێکی نادیار شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو گرووپدا روویدا.
 
لە شەڕەکەدا دوو کەس برینداربوون و دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت.
 
یەکێك لە بریندارەکان بەناوی ئەمین جان بەیازکوش، کە تەمەنی 19 ساڵە، سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان بۆ رزگارکردنی ژیانی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
تیمەکانی پۆلیس بەهۆی تێوەگلانیان لە شەڕەکەدا دوو کەسیان دەستبەسەر کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''