رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچكەی سۆکەی سەر بە پارێزگای ئایدن-ی تورکیا بارانێكی بەخووڕ باری و لافاوی لێکەوتەوە، بەهۆی لافاوەکەوە دوو کەس خنکان و دوو کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
شەوی شەممە 4ی تشرینی دووەمی 2023 شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین شارۆچكەکانی سۆکە، کۆچارلی، کارپوزلو و چینەی سەر بە شاری ئایدین-ی گرتەوە و بووە هۆی دروستبوونی لافاو.
یاقوب جانبۆڵات، پاریزگای ئایدن ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2023 لە گەڕەکی دەمیرچای سەر بە شارۆچكەی سۆکە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، بەهۆی لافاوەکەوە پێنج ئۆتۆمبێل ئاو بردوونی. لە ئەنجامی گەڕانی تیمەکانی ئافاد و جەندرمە و پۆلیس، تەرمی دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزراونەتەوە؛ دوو کەسی دیکەش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
پارێزگاری ئایدن رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەوە ژمارەیەک ماڵ و شوێنکار ژێرئاو کەوتوون و زیانی ماددییان بەرکەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ