رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ماوەی یەک هەفتەدا شەش کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان، کە ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2023 بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای وان، شەش کەس دەستبەسەر کراون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکان لە رۆژانی 21 بۆ 27ی ئابی ئەمساڵ لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سنووری ئەو پارێزگایە بە ئامانجی "رێگریکردن لە چالاکییەکانی رێکخراوەکە" کراون.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون.
لە باکووری کوردستان و تورکیا، هێزە ئەمنییەکان بە پاساوی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە، ماوە ماوە هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و هاونیشتمانیان و سیاسەتڤانانی کورد دەستبەسەر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ