لە ئەرزینگان بوومەلەرزە روویدا

13-09-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ئەرزینگانی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1  پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بوومەلەرزەکە لە کاژێر 09:48 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13 ئەیلوول لە شارۆچکەی رەفاهییە روویداوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 9.48 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی نەزاندراون.
 
لە شەشی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویاندا؛ بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند. بەهۆیەوە 53 هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون.
 
دوای بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات زیاتر لە 20 هەزار بوومەلەرزە تۆمار کراون کە بەهێزترینیان گوڕەکەی 6.4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە پارێزگای هاتای تورکیا تۆمارکراوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە