رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی ئەلبستان سەر بە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ کوژرا.
رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی، 23ـی ئاب، لە شەقامی مەولانای گەڕەکی گونەشلی لە ناوەندی شارۆچكەی ئەلبستان روویدا.
دوو گرووپ بەشەڕ هاتوون، گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی محەممەد بەدەوی لە شەڕەکەدا بە چەقۆ بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە ئەلبستان. سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
تۆمەتبارەکان کە دیار نییە چەند کەسن، دوای رووداوەکە بە ئۆتۆمبێلەکەیان هەڵاتوون و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 36 ملیۆن چەکی نایاسایی و 4 ملیۆن چەکی مۆڵەتپێدراو لە باکووری کوردستان و تورکیادا هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ