رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی هاوێلێی سەر بە پارێزگای سێرتـی باکووری کوردستان، لە نێو بارهەڵگرێکدا 17 کۆچبەر دەستبەسەرکران و دەستیش بەسەر حەوت کیلۆ و 330 گرام مادەی هۆشبەردا گیرا.
تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی بە کۆچبەران، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سێرتە، ئەمڕۆ هەینی 10ـی ئایار لە ناوچەی هاوێلێ بارهەڵگرێکی هەڵگری تابلۆی ئێرانیان راگرت. دوای پشکنین 17 کۆچبەری نایاساییان لە نێو بارهەڵگرەکەدا دەستبەرکرد. هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی "گ. ج" کە گومان دەکرێت قاچاخچی بووبێت دەستبەسەرکرا.
کۆچبەرە دەستبەسەرکراوەکان بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان رەوانەی ناوەندی کۆچی پارێزگای وان کران.
لە پارێزگاکانی هاوسنوور لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، پەڕینەوەی کۆچبەری ئەفغانی بۆ پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەردەوامە و رۆژانە دەیان کۆچبەر دوای پەڕینەوەیان لە سنوور لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای وان دەستبەسەر دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ