رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان، لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێكی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێکدا کەسێك گیانی لەدەستدا و 34ـی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی تەممووزی 2023 لەسەر رێگەی سەرەکی خارپێت-مەڵەتی لە نزیک گوندی کۆچهارمان روویدا.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی ئافاد، تەندروستی، جەندرمە و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 34ـی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئاماری فەرمی کە لە حوزەیرانی 2023دا بڵاوکراوەتەوە، لەسەرەتای ساڵی 2023ـەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا 257 هەزار و 373 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە. لەو رووداوانەدا یەک هەزار و 345 کەس گیانیان لەدەستداوە و 159 هەزار و 235 کەس برینداربوون.
ساڵی رابردوو 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا، بەوهۆیەوە دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستدا و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ