رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ شەش پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە لەلایەن کەشناسیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023 لە پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس، مووش، ئاگری و ئیدری باکووری کوردستان بارانی بەخوڕ ببارێت.
بەپێی پێشبینییەکان، لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، وان و بەدلیسی باکووری کوردستان پلەی گەرما لە شەودا بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە رۆژیشدا پلەی گەرما لەو پارێزگایانە لەنێوان 16 - 17 پلەی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ