رووداو دیجیتاڵ
پێنجەمین فێستیڤاڵی بەفر لە شارۆچكەی گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ بە هەڵپەڕکێ و گۆرانیی کوردی کۆتاییهات.
فێستڤاڵەکە لە ناوەندی کاشەڤانی مێرگابوتان بە دووریی 12 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و لە بەرزایی دوو هەزار و 500 مەتر لە ئاستی دەریا بەڕێوەچوو.
ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.
هەر لە فێستیڤاڵەکەدا، نمایشی پاراگلایدەر، کاشەڤانی و چالاکیی وەرزشی ئەنجامدران.
ئەو ناوەندە تاوەکو ئێستا گەورەترین پڕۆژەی وەرزشی زستانەیە لە جۆلەمێرگ دروستکرابێت و لە رۆژانی پشووی کۆتایی هەفتەدا هەزار کەس سەردانی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ