رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، کەسێكی بەناوی مەزڵووم ئۆزتورک ناسراو بە بەرخۆدان چیاگەر کردووەتە ئامانج.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2023، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بڵاوی کردەوە، مەزڵووم ئۆزتورک لەلایەن پەکەکەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش و چالاکیی چەکداری لە تورکیا راهێنانی پێکرابوو، بەڵام لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی میتدا کە لە ناوچەیەکی دەرەوەی سلێمانی ئەنجامدرا، گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مەزڵووم ئۆزتورک لە ئابی 2022 لە تورکیاوە چووەتە ئەوروپا و لەوێ چووەتە نێو ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە و کۆماجڤاکێن کوردستان-کەجەکە. ئاماژە بەوەشکراوە، لە کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە فەرەنساوە پەیوەندی بە کادیرانی پەکەکەوە کردووە و دواتر چووەتە رۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان.
ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا هیچ زانیارییەکی دیکەی لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ