رووداو دیجیتاڵ
لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پارێزگاکانی باکووری کوردستان بە بەهای 9.2 ملیار دۆلار دانەوێڵەیان هەناردە کردووە، زۆرترین هەناردەیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بووە.
یەکێتیی هەناردەکارانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (باکووری کوردستان) ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2023 رایگەیاند، لە ماوەی نێوان 1ی کانوونی دووەمی 2023 تاوەکو 30ی ئەیلوولی هەمان ساڵ جووتیاران بە بەهای نۆ ملیار و 205 ملیۆن و 576 هەزار دۆلار بەرهەمیان بۆ 217 وڵات هەناردە کردووە.
بەگوێرەی داتاکانی هەناردەی یەکێتیی هەناردەکارانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ هەنارەدەی دانەوێڵە بەبەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار 35.31٪ زیادیکردووە.
بەرهەمهێنەرانی باکووری کوردستان زۆرترین بەرهەمیان رەوانەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ئەوروپا کردووە. هەرێمی کوردستان و عێراق لە سەرووی ریزبەندییەکە دێت و لەو ماوەیەدا بە بەهای یەک ملیار و 501 ملیۆن و 542 هەزار دۆلار دانەوێڵەی بۆ هەناردە کراوە. ئیتاڵیا بە پلەی دووەم دێت و بە بەهای 637 ملیۆن و 801 هەزار دۆلار، ئەمریکا بە پلەی سێیەم دێت کە بە بەهای 519 ملیۆن و 365 هەزار دۆلار دانەوێڵەی بۆ هەناردە کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ