رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی عەریفێکی وڵاتەکەی راگەیاند، کە شەممەی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بریندارببوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ هەینی، 6ـی تشرینی یەکەمی 2023 بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ عەریفێک بە ناوی رەجەب پارلاک گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەو عەریفە رۆژی 30ـی ئەیلولی 2023 لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە برینداربوو و لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت. رۆژی 5ـی تشرینی یەکەم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) سەرەخۆشیی لە خێزان و کەسوکاری ئەو عەریفە کرد.
بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە چەند ناوچەیەکی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ