رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەفر و باران دەبارێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێكی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2023 بێجگە لە پارێزگاکانی رووها و مێردین، لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بەفر و باران دەبارێت.
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری، ئەردەخان، جۆلەمێرگ، مووش و بەدلیس بەفر دەبارێت.
بێجگە لە رووها و مێردین، لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان باران دەبارێت و لە شارەکانی وەکو ئەرزینجان، دێرسیم، ئامەد، دیلۆک، کیلیس و سێرت بارانی بەخوڕ دەبارێت.
کەشناسیی تورکیا هۆشداریی زەردی بۆ ئەرزینجان و دێرسیم بڵاوکردووەتەوە.
پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی وەکو ئەرزەڕۆم، جۆلەمێرگ، قەرس و ئاگری بۆ خوار سفر دادەبەزێت و کەشوهەوا ساردتر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ