رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگەی ئامەد 72 کۆچبەری نایاسایی کە لەنێو بارهەڵگرێکدا بوون، دەستگیرکران.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لەلایەن پارێزگای ئامەدەوە بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگە لە ناوچەی چنار لە پارێزگەکە بارهەڵگرێکیان راگرتووە، کە لە شاری مێردینەوە بەرەو ئامەد دەچوو.
لەنێو بارهەڵگرەکەدا 72 کۆچبەر هەبوون و دەستگیرکراون، بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە سنووری ئەو پارێزگایە؛ 69 لە کۆچبەرەکان هاووڵاتیی ئەفغانستانی، دووانیان پاکستانی و ئەوی دیکەیان هاووڵاتی بەنگلادش بوو.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کەسێکیش بەتۆمەتی قاچاخچیێتیکردن بە کۆچبەران دەستبەسەرکرا و رەوانەی دادگە کرا.
عەلی یەرلیکا، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە رۆژی شەممە لە چەند پارێزگایەک ئەنجامدران 142 کۆچبەر 49 قاچاخچی دەستبەسەرکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ