رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان خۆپێشاندان و گردبوونەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەخە کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە رۆژی چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەم لە لایەن پارێزگای روها بڵاوکراوەتەوە، لە کاژێر 07:00ـی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو کاژێر 07:00ـی 17ـی تشرینی یەکەم لە سنووری پارێزگای روها خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانان بۆ ماوی دوو رۆژ قەدەخەیە.
دەروازەی شارەکە بەڕووی ئەو کەس و ئۆتۆمبێلانە دادەخرێت، کە بیانەوێت بۆ بەشداری و پشتگیریی لە چالاکی ناڕەزایەتی بێنە شارەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ