ئەردۆغان: تورکیایەکی بێ تیرۆر بونیاد دەنێین

27-10-2024
هەوار ئیسماعیل
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری تورکیا پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەکات و دەڵێت، وەک حکومەت و هاوپەیمانیی جمهوور پێش ئەوەی هەنگاوێک بنێن، هەموو شتێک لەبەرچاو دەگرن. ئاماژەی بەوەشکرد، بە سوودوەرگرتن لە هەموو ئامرازێک، تورکیایەکی بێ تیرۆر دروست دەکەن. 
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە شاری هاتای وڵاتەکەی لە تیروپشکی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانبەرکەوتوانی بوومەلەرزەکەی شەشی شوباتی پار بەشداربوو و گوتارێکی پێشکێش کرد. 
 
ئەردۆغان بەبێ ئەوەی ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بێنێت، پاڵپشتی لە بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کرد کە سێشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان داوای کرد، ئۆجەلان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات. 
 
ئەردۆغان گوتی، "هەزار جار بیر دەکەینەوە و یەک جار قسە دەکەین. وەک حکومەت و هاوپەیمانی، پێش ئەوەی هەنگاوێک بنێین هەموو شتێک لەبەرچاو دەگرین. ئێمە بە لابردنی ئەو تەڵانەی دانراون بەرەو ئامانجەکانمان پێشڕەوی دەکەین. هەموو ئەو ئامراز و دەرفەتانەی لە وڵاتەکەماندا لەبەردەستن بۆ بونیادنانی تورکیایەک بەکاردەهێنین کە تیرۆر و تووندوتیژی تێدا نەبێت و دیموکراسی و براکان حوکمڕانی بکەن."
 
ئەردۆغان باسی هێرشەکەی رۆژی 23-10-2024 ـی سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە کرد کە تێیدا 5 کەس کوژران و گوتی، "85 ملیۆن کەس بەبێ گوێدانە ئەوەی تورک بن، کورد بن، عەرەب بن، عەلەوی بن یان سوننە، بە برایەتی پێکەوە دەژین. رێکخراوە تیرۆریستییەکان ناتوانن وەک ئامراز بەکارمان بێنن؛ ناتوانن ناتەبایی لە نێوانماندا بچێنن."
 
ئەردۆغان گوتیشی، "خزمەتکارانی ئیمپریالیزم، دەوڵەتە تیرۆریستییەکان کە ناوچەکەیان خەڵتانی خوێن کردووە، ناتوانن بێنە نێو ئێمە. تورکیا نەوەک تەنیا بە مێژوو، کولتوور و ئەزموونی کەڵەکەبووی خۆی، بەڵکو بە شێوازی خوێندنەوەی رووداوەکانیش دەوڵەتێکی گەورەیە. ئێمە وەک ئەوانی دیکە بە ئەزموونی نیو سەدە هەڵسەنگاندن ناکەین. ئێمە پرۆسەکە بە یادەوەرییەکی رەگداکوتاوی دوو هەزار و 200 ساڵە هەڵدەسەنگێنین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.