رووداو دیجیتاڵ
مانگی تەممووزە، بەڵام لە هەندێک پارێزگای باکووری کوردستان باران دەبارێت. لە گوندی باخچەی سنووری شارۆچکەی مەڵازگیر سەر بە پارێزگای مووش، لافاو دروستبوو و کچێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی نازار کاراتاش لە ئاودا خنکا.
لە شارۆچکەی قاموشانی پارێزگای قەرس ئاو لە شەقام، کارگە و ماڵی بەشێک لە هاونیشتمانیان کۆبووەتەوە.
فەیزوڵڵا ئۆزکان، دانیشتوویەکی شارۆچکەکەیە و دەڵێت: "ناچاربووین بەدوای تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەدا بگەڕێین؛ ئاوەڕۆکان گیرابوون. تیمە هاتن و کردیانەوە، سوپاسیان دەکەین."
چەند رۆژێکە هۆشداری لافاو دەدرێت؛ داوا لە هاونیشتمانیان کرابوو رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
ئەردەم ئیرتورک، دانیشتوویەکی دیکەی شارۆچکەکەیە و دەڵێت: "باران بارین بەردەوامە و هەندێکجاریش بەخوڕ دەبارێ. هیوادارم هیچ کارەساتێک روونەدات".
ئەم هەفتەیە لافاو لە چەند پارێزگایەکی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا دروستبوو؛ لە هەندێک شوێن زیانی زۆری بە کێڵگە کشتوکاڵییەکان گەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ