رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 36 کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە، دووی کانوونی دووەمی 2024) لە نزیک گوندی ئاکچاداغ دەڤەلی سەر بە مەلەتی روویدا.
پاسێكی نەفەرهەڵگر، کە لە ئیستەنبووڵ بەرەو مەلەتی دەچوو، وەرگەڕا. بارهەڵگرێکیش کە بە هەمان ئاراستە دەچوو، خۆی بە پاسە وەرگەڕاوەکەدا کێشا.
تیمەکانی تەندروستی، بەرگری شارستانی، پۆلیس و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 36ـی دیکەش بریندار بوون. دوای رووداوەکە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مەلەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ