رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە 8 پارێزگای باکووری کوردستان و 5 پارێزگای تورکیا بارانی بەخوڕ ببارێت.
بە گوێرەی کەشناسیی تورکیا، رۆژی دووشەممە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، چەولیگ، مووش، وان، ئاگری، قەرس و ئەردەخانی باکووری کوردستان، هەروەها پارێزگاکانی ئۆردو، سامسوون، گیرەسوون، ترابزۆن و بایبورتی تورکیا بارانی بەخوڕ دەبارێت.
کەشناسیی تورکیا داوا لە هاونیشتمانییان و هاووڵاتیان دەکات هۆشیار بن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورە برووسکە زیانیان بەرنەکەوێت.
ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، دوێنێ لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس و مووشی باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبوو و لە ئەنجامدا کچێکی تەمەن 22 ساڵ گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.
هەر بەهۆی بارانەکەوە زیان بە ژمارەیەک کێڵگەی کشتوکاڵی کەوت و ئاو چووە نێو ژمارەیەک خانووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ