رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای وان-ی باکووری کوردستان، لە ماوەی یەک هەفتەدا 28 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دەستگیر کراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی وانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە رۆژانی 17 بۆ 24ی ئاداری 2024 بە ئامانجی "کۆنترۆڵکردنی چالاکییەکانی پەکەکە" چەندین ئۆپەراسیۆن کراون.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 28 کەس بە تۆمەتی "ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە" دەستگیر کراون و رێوشوێنی یاسایی لە دژی دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر.
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە "بیانووی پەیوەندی بە پەکەکە" خەڵکی سڤیل و سیاسەتمەدارانی کورد دەستگیر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ